AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٤ ١٣:٤٠

عێراقچی: دوژمن پیلانی نوێی هەیە بۆ شڵەژاندنی ئێران

عێراقچی: دوژمن پیلانی نوێی هەیە بۆ شڵەژاندنی ئێران

سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: وادیارە کە پیلانێکی نوێ بەڕێوەیە و دوژمنان دەیانەوێت لە باری ئابووریەوە دۆخەکە بە شێوەیەک ببەنە پێشەوە کە ناڕەزایەتیەکان زیاد ببێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، لە کۆبوونەوەی چالاکی ئابووری لە ئیسفەهان وتی: ئێستا وادیارە کە پیلانێکی نوێ بەڕێوەیە کە ئاامنجی چڕ کردنەوەی دۆخی ئابووری و بەرز کردنەوەی ناڕەزایەتیەکانە هەتا سیستەم لە ناوخۆوە تووشی کێشە ببێت، بەڵام هەر ئەو جۆرە کە لە شەڕی 12 ڕۆژەدا بە خۆڕاگری هێزە چەکدارەکان و بەکارهێنانی مووشەکی چێ کراوی ناوخۆیی و هەوڵی هەموو خەڵک قەیرانەکەمان کۆتایی پێهێنا، ئێستاش ئەبێ دەست بدەینە دەستی یەکترەوە و ئەو قەیرانە ئابووریە شکسی بدەین.

عێراقچی سەبارەت بە ڕاسپاردەکانی وەزارەتخانەکەی خۆی وتی: وەزارەتی دەرەوە دوو ڕاسپاردەی سەرەکی هەیە: یەکەم هەوڵ بۆ چارەسەری گەمارۆکان و دووهەم یارمەتی بە ئابووری وڵاتە کە بە بێ سەرەنجدان بە گەمارۆکان بتوانێت لەسەر پێ بوەستێت.

ناوبراو لە کۆتاییدا وتیشی: دوژمنان جارێکی دیکە هەڵەکانی ڕابردوو دووپات ناکەنەوە، بەڵام چاوپۆشی نەکردن لە کێشە ناوخۆییەکان و پێداویستی بە هەوڵی چالاکای ئابووری و کەرتی تایبەت، دەتوانێت بەستێنی سەرکەوتنی وڵات لە ئەو شەڕە ئابووریە بێت.

News ID 58014

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha