بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەلی عەبدوڵڵاهی، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا نووسیویەتی: بە هەموو توانای زانیارییەوە، چاودێری جموجووڵ و ئامادەکارییەکانی دوژمن دەکەین و بانکی ئامانج نوێ دەکەینەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: هەرکاتێک ئاماژەکانی کردەوەی دوژمنکارانە لەلایەن دوژمنەوە پشتڕاستکرایەوە، هێزە چەکدارەکان چاوەڕێی ئەوە ناکەن لە هەڵبژاردنی کات و شێوازی وەڵامدانەوەیدا دەست بە چالاکییەکەی بکات. وەڵامدانەوەمان دەستبەجێ و کاریگەر و بێ لەبەرچاوگرتنی سنووری جوگرافی دەبێت.
Your Comment