AP ١٤٠٥ گەڵاڕێزان ٩ ١٨:٤٢

وەزیری دەرەوەی ئێران: هێشتا بڕیار نەدراوە بۆ دیدار لەگەڵ لایەنی ئەمریکی

وەزیری دەرەوەی ئێران: هێشتا بڕیار نەدراوە بۆ دیدار  لەگەڵ لایەنی ئەمریکی

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە پەیامی جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا بە وردی لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە و لە کۆبوونەوە ئاست بەرزەکاندا گفتوگۆی لەسەر کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاند کە پەیامی جە دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا بە وردی لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە و لە دانیشتنە باڵاکاندا تاوتوێ کراوە.

ناوبراو هەوڵەکانی لایەنی ئەمریکی بۆ کردنەوەی کەشی فراوانتر بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بە هەنگاوێکی ئەرێنی وەسف کرد و دەشڵێت: ئەگەر ئامانجی واشنتۆن لە ناردنی پەیامەکەی ڤانس دروستکردنی ناکۆکی بێت، ئەوە هەڵەیەکی نوێ دەبێت کە هەڵەکانی پێشووی ئەمریکا زیاد دەکات.

هەروەها جەختی کردەوه که له ئێستادا هیچ پلانێک بۆ دیدار له گەڵ بەرپرسانی ئەمریکی له ئارادا نییه و ئەو قسه و باسانەی که لەم بارەوه خراونەته ڕوو، تەنیا گریمانه ی میدیایه .

News ID 60715

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha