AP ١٤٠٥ گەڵاڕێزان ٦ ١٥:٤٢

پەرەسەندنی توندو تیژی دژی کورد لە حەسەکە؛ گرووپێکی ڕزگاریخوازی کورد سەریهەڵدا

پەرەسەندنی توندو تیژی دژی کورد لە حەسەکە؛ گرووپێکی ڕزگاریخوازی کورد سەریهەڵدا

دوابەدوای زیادبوونی گرژییەکانی نێوان عەرەب و کورد لە شاری حەسەکە و هەوڵی کۆمەڵێک کەس بۆ جووڵە بەرەو گەڕەکە کوردییەکان، هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک کەسیان دەستگیرکرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: دوابەدوای زیادبوونی گرژییەکانی نێوان عەرەب و کورد لە شاری حەسەکە و هەوڵی کۆمەڵێک کەس بۆ جووڵە بەرەو گەڕەکە کوردییەکان، هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک کەسیان دەستگیرکرد؛ لە هەمان کاتدا گرووپێک بە ناوی “ئازادیخوازانی کوردستانی سووریا نەشوا” هەڕەشەی وەڵامدانەوەی هێرشەکانی دژ بە عەرەبەکانی ئەو شارەیان کرد.

شاری حەسەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیادبوونی گرژییەکانی نێوان عەرەب و کوردەکانی بەخۆوە بینیوە.

لە دوایین ڕووداودا کۆمەڵێک کەس لە گەڕەکەکانی غوەیران و نەشوە بەرەو ناوەندی شار جووڵەیان کرد و بە نیاز بوون بگەنە گەڕەکە کوردییەکان؛ چالاکییەک کە لەگەڵ دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکان و دەستگیرکردنی ژمارەیەک کەس بوو.

بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکان، ئەم کەسانە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بەرەو گۆڕەپانی ئاشتی لە ناوەندی شاری حەسەکە جووڵەیان کردووە. لەم پێشهاتانەدا گرووپێکی چەکدار هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلی گەنجێکی کورد و دەستگیریان کرد.

هەندێک سەرچاوه هەروەها باسیان لەوه کردووه که ئامانجی ئەو گرووپه هێرشکردنه سەر دووکانه کوردەکان له بازاڕەکه و چوونه ناو گەڕەکه کوردییەکان بووە؛ بەڵام ئەم ئیدیعایانە بە شێوەیەکی سەربەخۆ پشتڕاست نەکراونەتەوە.

دوای ڕووداوەکان، هێزەکانی ئاسایشی گشتی سووریا بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تیایدا ڕایگەیاند، دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و ژمارەیەک کەسیش دەستگیرکراون کە هەوڵی تێکدانی ئاسایش و ئاژاوەگێڕانیان دەدا.

هاوکات گرووپێک بە ناوی “ئازادیخوازانی کوردستانی سوریا نەشوە” بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و هۆشدارییان دا لە هێرشکردنە سەر عەرەبەکانی حەسەکە و ڕایانگەیاند کە لەبەرامبەر ئەو جۆرە کارانەدا بێدەنگ نابن.

گروپەکە لە بەیاننامەکەیدا بە تۆنێکی هەڕەشەئامێزەوە ڕایگەیاندووە: "ئەوانەی پێیان وایە خەڵکی حەسەکە لە بەرامبەر هێرشەکاندا بێدەنگ دەبن، پێویستە دووبارە حیساب بکەنەوە، ئێمە وەڵامی هەر هێرشێک دەدەینەوە کە لەسەر بنەمای پرەنسیپی چاوێک بۆ چاوێک و ددانێک بۆ ددانێک بێت".

ئەو هەڕەشانە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی ئەم دواییەی نێوان عەرەب و کورد لە حەسەکە نیگەرانییەکانی لە ئەگەری تەشەنەسەندنی ململانێکان بۆ گەڕەکە جیاجیاکانی ئەو شارە دروستکردووە.

هەروەها ڕاپۆرتە میدیا ناوخۆییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم گرژییانە بە هۆی ڕووداوەکانی ئەم دواییە کە پەنابەرانی کوردیان تێدابوو و ناکۆکی لەسەر گەڕانەوەیان بۆ ناوچەی نیشتەجێبوونیان توندتر بووە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەواڵی هێرشکردنە سەر خێزانە ئاوارەکانی کورد لە گرێ سپێ و زیانگەیاندن بە ئۆتۆمبێلەکانیان بڵاو بووەتەوە؛ ئەو ڕووداوانە کاردانەوی لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریای بەدواوە بوو.

سەرەڕای ڕاگەیاندنی هێزە ئەمنییەکان کە دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە، بەڵام بەردەوامی هەڕەشەی بەرامبەر و ڕاپۆرتەکانی هێرشکردنە سەر موڵکی هاووڵاتیان نیگەرانییەکانی سەبارەت بە سەلامەتی خەڵکی مەدەنی و چڕبوونەوەی ململانێ نەتەوەییەکان لە حەسەکە زیاتر کردووە.

News ID 60699

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha