AP ١٤٠٤ سەرماوەز ١٢ ١٠:٢٠

بەکرخان: ئەگەر دۆسیەی بکوژەکانی کورد بکەینەوە جەهەپە لە هەموان خراپترە

بەکرخان: ئەگەر دۆسیەی بکوژەکانی کورد بکەینەوە جەهەپە لە هەموان خراپترە

تونجەر بەکرخان، بە کاردانەوەی توند بە لێدوانەکانی ئوزگور ئوزەل سەبارەت بە ساندرۆمی ستۆکهۆڵم قسەکانی ناوبراو سەبارەت بە پێوەندی نێوان دەم پارتی و پارتی جووڵەی نەتەوەیی " سووکایەتی کوردەکان" وەسف کرد و وتی ئەگەر بڕیار بێت دۆسیەی کوردەکان بکرێتەوە، دۆسیەی پارتی کۆماری خوازەکان لە هەموویان قورسترە.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تونجەر بەکرخان، هاوسەرۆکی دەم پارتی، لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پەرلەمان بە کاردانەوەی توند بە قسەکانی ئورگوز ئوزەل، سەبارەت بە ساندرۆمی ستۆکهۆڵم وتی ئەو شێوە قسە کردنە سووک کردنی نەتەوەیەکە و یارمەتیدەری سیاسەت نابێت. ناوبراو هەروەها دیداری کۆمیسیۆنی پەرلەمانی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالانی خاڵی وەرچەرخان لە ڕێگای چارەسەری سیاسی پرسی کورد وەسف کرد و داوای بڵاو کردنەوەی ئاشکرای ڕاپۆرتی کۆبوونەوەی دیدارەکەی کرد.

چەند ڕۆژ لەمەوبەر ئوزگور ئوزەل ڕێبەری کۆماری خوازی گەلان لە لێدوانێکدا پێوەندی نوێی نێوان دەم پارتی و مەهەپەی بەهۆی ساندرۆمی ستۆکهۆڵم لە کوردەکان وەسف کرد. ناوبراو لە کۆنگرەی جەهەپە بە ڕەخنە لە ڕەوتی نوێی سیاسی وتبووی: نابێت دووبارە بکەوینە داوی کەسانێک کە دوێنێ لە دەستیان دەرچووین؛ ئەوە هاوشێوەی ساندرۆمی ستۆکهۆڵە. لێدوانێک کە لەگەڵ کاردانەوەی توندی زۆربەی سیاسەتوانان لەوانەی دەوڵەت باخچەلی ڕێبەری مەهەپە و گولستان قلیچ کوچییگیت، ئەندامی کۆمیسیۆنی نەتەوەیی، برایەتی و دیمۆکراسی و جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی، بەرەوڕوو بووەوە.


تونجەر بەکرخانیش لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی دەم پارتی بە توندی بە قسەکانی ئوزگور ئوزەل ، ڕێبەری جەهەپە، سەبارەت بە ساندرۆمی ستۆکهۆڵ، کاردانەوەی نیشان دا و ئەوەی سووکایەتی و نابەرپرسیارانە وەسف کرد.

ناوبراو درێژە دەدات ئەگەر بڕیار بێت تێنووسی جەلاد و بکوژەکان بکەینەوە، هەمووتان خراپکارن. داوا لە هەمووتان دەکەین لە واز لە قسەی دووفاقەیی بهێنن و یارمەتیدەری ڕێگاچارە بن.

News ID 57765

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha