بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆمانی "باڵندەکانی دەم با" لە نووسینی عەتا نەهایی نووسەری ناوداری کورد، پاش هەوڵی چەند ساڵەی "چیا پەرویزپوور" و "حورییە مەلکی" لە ژێر ناوی "Birds in A Gale" و بە پێشەکیی کاوان محەمەدپوور وەرگێڕدرایە سەر زمانی ئینگلیزی و بڕیارە ئەمڕۆ (٢ی دسامبر) بە شێوەی فەرمی لە ئەمریکا و وڵاتانی ئینگلیزی زماندا بڵاوبکرێتەوە.
"باڵندەکانی دەم با" ساڵی ١٣٨٠ی هەتاوی نووسراوە و بەسەرهاتی نووسەرێکە کە پاش ساڵانێک دووری لە نیشتمان بۆ نووسینی دوایین چیرۆکی خۆی دەگەڕێتەوە کوردستان.
Your Comment