AP ١٤٠٤ سەرماوەز ١٠ ٠٩:٣٩

کچە کوردێک میدالیایەکی مێژوویی بۆ ئێران دێنێت

کچە کوردێک میدالیایەکی مێژوویی بۆ ئێران دێنێت

کچە کوردی کاراتەکای خەڵکی کرماشان لە یاری کۆتایی کێبەرکێ جیهانی لەگەڵ ڕکابەری خەڵکی چین، یاریەکەی بردەوە و میدالیای زێڕی دەست خست.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەری کێشی 61- کیلۆگرامی کاراتەی خانمانی ئێران لە کێبڕکێیە جیهانیەکان لە یاریی کۆتاییدا لە بەرانبەر لی کونگ لە چینەوە بە ئەنجامی 4 بە یەک سەرکەوت و بە بەدەستهێنانی میدالیای زێڕ، لە پلەی یەکەمی جیهان وەستا.

ئەوە یەکەم میدالیای زێڕی خانمانی ئێران لە مێژووی بەڕێوەچوونی کێبڕکێیە جیهانیەکانی کاراتەی قارەمانێتی جیهان بوو.

ئەو کاراتەکا کوردە بە سەرکەوتن لە بەرانبەر ڕکابەرەکانی لە وڵاتانی کامیرۆن، ئوزبەکستان، لێتۆنی، شیلی، بلاڕووس و تونس توانی بگاتە یاریی کۆتایی و میدالیای زێڕ بەدەست بهێنێت.





News ID 57742

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha