AP ١٤٠٤ سەرماوەز ١٤ ١٨:٠٩

گرینگترین هەواڵەکانی ئێران لەو حەوتەیەی کە تێپەڕی

گرینگترین هەواڵەکانی ئێران لەو حەوتەیەی کە تێپەڕی

ئەو هەفتەیەی کە تێپەڕی بۆ ئێران پڕ بوو لە ڕووداوی سیاسی، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و ئابووری؛ ڕووداوگەلێک کە وێنەیەکی ڕوون لە دۆخی ئێران لە ناوخۆ و دەرەوە دەخاتە بەرچاو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەم ڕاپۆرتەدا گرینگترین هەواڵەکانی هاوپەیوەند بە ئێران لە ناوخۆ و دەرەوە دێت کە دۆخی ئابووری، سیاسی و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی ئێران ڕوونتر دەکاتەوە.

مانۆڕی دەریایی سپا لە کەندوای فارس

هێزی دەریایی سپای پاسداران ڕۆژێ پێنج‌شەممە مانۆڕی دوو ڕۆژی "دەسەڵات"ی لە کەندوای فارسی دەست پێکرد.

بە وتەی بەرپرسانی سپا، ئەو مانۆڕە نیشاندەری دلێری و ئامادەیی بەرگریی هێزی دەریایی ئێران و ڕەنگدانەوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ تۆکمەی بەرگری و توانای ئۆپەراسیۆنی لە کەنداوی فارسە.

مانۆڕی سەربازیی سپا لە ورمێ

سپای پاسداران ڕۆژی پێنج‌شەممە مانۆڕێکی سەربازیی نوێی لە پارێزگای ورمێ دەست پێکرد.

ئامانج لەو مانۆڕە، بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی هێزەکانی بەسیجی ئەو پارێزگایە ڕاگەیێندرا.

بەڕێوەچوونی مانۆڕی "سەهەندی 2025" لە ئێران

سپای پاسدارانئەم حەوتەیە میوانداری مانۆڕی هاوبەشی دژە تیرۆریزمی "سەهەند 2025" بە بەشداریی ئەندامانی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای(SCO) لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی بوو.

جێگری ئۆپەراسیۆنیی سپا لەوبارەیەوە ڕایگەیاند کە زیاتر لە 10 وڵات لەو مانۆڕەدا بەشدار بوونە.

نامەی هاوبەشی ئێران، ڕووسیا و چین بۆ ئەمینداری‌ گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان

باڵوێزانی ئێران، ڕووسیا و چین لە نامەیەکی هاوبەش بۆ ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیان کرد کە هەموو بڕگەکانی بڕیارنامەی 2231 لە 18ی ئاکتەوبری 2025دا کۆتاییان پێهاتووە.

دەسپێکردنەوەی چالاکیی شەمەندەفەڕی باری پاکستان-ئێران-تورکیا

وەزیری ڕێگەی ئاسانی پاکستان رایگەیاند کە شەمەندەفەڕی بارهەڵگری ڕێکخراوی ئێکۆ، کە ئیسلام‌ئاوا بە تاران و ئەستەنبۆڵ گرێ دەداتەوە، لە 31ی دیسامبێر چالاکییەکانی دەست پێدەکاتەوە.

ئەو هەروەها جەختی لە پێشوازیی ئیسلام‌ئاوا لە پەرەدان بە هاوکاریگەلی گواستنەوەیی ناوچەیی لەگەڵ ئێراندا کرد.

شیراز میوانداری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فەجر

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فەجر، بۆ ئەمساڵ و بۆ ماوەی یەک حەوتە لە شاری شیراز بەڕێوەچوو و چەندین میوانی دەرەوەیی و بیانیش لەو فێستیڤاڵەدا بەشدار بوون.

دەرکرانی بەڵگەی خاوەندارێتی سێ دوورگەی ئێرانیی ناو کەنداوی فارس

ئێران ئەم حەوتە بە شێوەی فەرمی بەڵگەکانی پەرژێنبەندی و خاوەندارێتیی دوورگەکانی ئەبوومووسی و تەنبی گەورە و چکۆلەی لە کەندوای فارسدا دەرکرد و بۆ جارێکی تر جەختی لە سەروەریی خۆی بەسەر ئەو ناوچەیانەدا کردەوە.

دانوستانی باڵا لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا و عەرەبستان لە تاران

ئێران ئەم حەوتەیە میوانداری هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و هەروەها جێگری سیاسیی وەزیری دەرەوەی عەرەبستان بوو.

لە میانەی ئەو سەفەرانەدا، لایەنەکان لەبارەی پەیوەندیی دووقۆڵی و پرسە گرینگە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان گفتوگۆیان کرد.

وەستاندنی سەرئاوگەڕێکی هەڵگری سووتەمەنی قاچاخ

هێزی دەریایی سپای پاسداران سەرئاوگەڕێک بە ئاڵای وڵاتێکی بیانی کە 350 هەزار لیتر سووتەمنی قاچاخی هەڵگرتبوو، لە کەندوای فارسدا وەستاند.

بنکەیەکی سەرئاویی نوێ بە هێزی دەریایی ئەرتەشەوە زیادبوو

ئەرتەشی ئێران بنکەیەکی سەرئاویی نوێی بە هێزی دەریایی خۆیەوە زیاد کرد و هەروەها کۆپاپۆرشکێنی نۆژەن‌کراوەی سەهەندی ڕوونوێنی کرد؛ ئەو کۆپاپۆرشکێنە چەند مانگ لەوە پێش بە هۆی ڕووداوێک لە بەندەر عەباسدا نوقم بوو.

واژۆی ڕێککەوتنی سێ‌قوڵیی ئێران، ڕووسیا وئازەربایجان لەبارەی کۆریدۆری باکوور-باشوور

ئێران، ڕووسیا و کۆماری ئازەربایجان ڕێککەوتنێکی سێ‌قۆڵیی نوێیان لە باکۆ واژۆ کرد تا پەرە بە بواری ڕۆژئاوایی کۆریدۆری نێودەوڵەتیی گواستنەوەیی باکوور-باشوور بدەن.

News ID 57792

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha