AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢ ١٨:٤٦

هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکەی باکووری ئێران بەردەوامە

هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکەی باکووری ئێران بەردەوامە

لە ڕۆژانی ڕابردوو بەشگەلێک لە پۆشەنی دارستانی لە ناوچەی ئەلیتی شاری چالووس تووشی ئاگرکەوتنەوە هات و هێشتاش هەوڵەکان بۆ کۆنتڕۆڵ و کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە بەردەوامە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بەشگەلێک لە ناوچەی هەڵەمووتیی داستانی ئەلیت لە شاری چالووس تووشی ئاگرکەوتنەوە هات کە سەخڵەتی ڕێگە، هەڵەمووت‌بوون و هەروەها گەرمای هەوا و هەڵکردنی باگژ و ڕەشەبا، تەشەنەی بە ئاگرکە داوە.

لەو ماوەیەدا جگە لە هێزی خۆبەخشی خەڵکی، یەکینەکانی سەرچاوەگەلی سروشتی، فریاکەوان، بەسیج، سپا، ژینگەپارێزی، دوو کۆپتەر و دوو فرۆکەی ئیلۆشینیش هاتوونەتە ناوچەە بۆ کۆنتڕۆڵ و کوژاندنەوەی ئاگرەکە.

ڕۆژی ڕابردووش سەرۆکی ڕێکخراوی ژینگە، سەرۆکی ڕێکخراوی ئیدارەی قەیران و هەروەها سەرۆکی ڕێکخراوی سەرچاوەگەلی سروشتی و ئاوڕێژوانی لە ناوچەدا ئامادبوونە و لە نزیکەوە چاودێری و پەیجووریی ڕەوتی کۆژاندنەوەی ئاگرەکە بوون.

News ID 57653

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha