AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢ ١٦:٤٧

وتەبێژی پارتی: سەرۆک کۆماریی عێراق پشکی یەکێتی نییە

وتەبێژی پارتی: سەرۆک کۆماریی عێراق پشکی یەکێتی نییە

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پشکی کوردە مەرج نییە بۆ یەکێتی بێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2025، مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بە میدیای حزبەکەی راگەیاندووە، "ساڵێک زیاتر بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا تێپەڕیوە، پێش هەڵبژاردنی عێراق لەگەڵ یەکێتی لە زۆر بواردا رێککەوتبووین لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم، ئێمە داوامان کرد بابەتی عێراق تێکەڵ بە هەرێمی کوردستان نەکرێت، چونکە دوو بابەتی جیان".

ئاماژەی بەوەکرد، "لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەبێت متمانەی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەو هێزانە لەبەرچاو بگیرێت و پشکی خۆیان لە بەرپرسیارێتی بە تەواوی بدەن".
مەحمود محەمەد وتی، "ئێمە لەگەڵ نەوەی نوێ گفتوگۆمان کردووە بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم، بەڵام داواکارییەکانی ئەوان زۆربوون و نەمانتوانی جێبەجێی بکەین، ئێستاش چاوەڕێیی گۆڕانکارین لە هەڵوێستی ئەو حزبە".
باسی لە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کرد ئاماژەی بەوەدا، "پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی کوردە مەرج نییە بۆ یەکێتی بێت، گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسە دەکەین و لەسەری رێکدەکەوین".
وتیشی: "مەرجی پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ئەوەیە دەبێت لەسەر بنەمای دەستوور خزمەتی هەموو چین و توێژەکان بکات".
راشیگەیاند، "هەر لایەنێک بیەوێت لەبارەی کاراکردنی پەرلەمانی و پێکهێنانی حکومەتی نوێ گفتوگۆ بکات، ئێمە وەک پارتی ئامادەین".

News ID 57652

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha