AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢ ١١:٢٨

بەقایی: ئەمریکا بۆ دانوستان زۆر جیدی نییە/ بۆ هاوکاری لەگەڵ ئاژانس نابژیوانمان ناوێ

بەقایی: ئەمریکا بۆ دانوستان زۆر جیدی نییە/ بۆ هاوکاری لەگەڵ ئاژانس نابژیوانمان ناوێ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە وتنی ئەوەی کە مادامێک کە ئەمریکا داکۆکی دەکات لەسەر سەپاندن، دانوستانێکی واتادار پێک نایەت و بڕیارنامەی شۆرای حوکام لە دژی ئێران پەڵەیەک لەسەر داوێنی دامەزرێنەرانیەتی و ڕاشیگەیاند کە بۆ هاوکاری لەگەڵ ئاژانس پێویستمان بە ناوبژیوان نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی بە ئاماژە بە هەواڵە بڵاو کراوەکان لەسەر بەکارهێنانی ئیسرائیل لە چەکی قەدەغەکراو لەوانە بۆمبی هۆشەیی لە باشووری لوبنان و هەروەها دزینی ئەندامانی لەشی ئەسیرانی فەلەستینی لەلایەن ئیسرائیلەوە وتی: ئەو حاڵەتانە نیشانی دەدات کە ئەو ڕژیمە لە ئەنجامی جەنایەتەکانی خۆی هیچ سنوورێک ناناسێت و پابەندی هیچ بەڵێن و یاسایەکی نێودەوەڵەتی نییە.


هەروەها وتیشی کە ئەگەر بەر بە جەنایەتەکانی ئیسرائیل نەگیردرێت، بەدڵنیاییەوە لێکەوتەکانی لە هەموو جیهان پەرەدەستێنێت و لە ئەو بارەوە گومانێک بوونی نییە.

ناوبراو سەبارەت بە ناوبژیوانی عەرەبستان لە نێوان ئێران و ئەمریکا بە پێی نامەی نێردرای سەرۆک کۆماری ئێران بۆ وەلیعەهدی عەرەبستان وتی کە بابەتی نامەکە پرسی دوولایەنە و حەج بووە و درێژەی دا: لێرەدا پرسی ناوبژیوانی و ناوبژیوان لە ئارادا نییە و پرسەکە دەگەڕێتەوە بۆ ڕوانگەی ئەمریکا و جیدی نەبوونی ئەمریکا لە دانوستانەکاندا.


بەقایی سەبارەت بە بڕیارنامەی دژە ئێرانی شۆرای حوکام وتی: بڕیارنامەی شۆرای حوکام بە پێچەوانەی یاساکانی ئاژانس و ئەنجومەنی ئاسایشە و لە جیاتی ئەوەی کە کێشەکان چارەسەر بکات، دەبێتە هۆی پێچراوتر بوونی دۆخەکە.

ناوبراو وتیشی کە لە ئەو بڕیارنامەدا هیچ نیازپاکیەک بوونی نییە و ناوەرۆکەکەی پەڵەیەک لەسەر داوێنی پاڵپشتان و دامەزرێنەرایەتی و تەنانەت بچووکترین ئاماژەیەکیشی نەکردووەتە سەر ڕیشەی ئەو کێشە کە هەمان هێرشی نایاسایی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێرانە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها لەسەر پێوەندی ئێران و ئاژانس و پرسی ناوبژیوانی هەندێک وڵات لەوانە میسر وتی: لە ئەو بارەوە پێویستمان بە ناوبژیوان نییە، نوێنەری ئێمە لە ڤیەنا چالاکە و ئێمەش ئەندامی ئاژانسین و هەڵوێستەکانی خۆمان ڕاشکاوانە دەهێنینە ئاراوە و ئێران درێژە دەداتە هاوکاریەەکانی خۆی لەە ئێن پی تی و ئاژانس.

News ID 57649

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha