AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٢٠ ١٥:٠٣

ئەمریکا کوردەکانی لە هاوکێشەی نوێی سووریا لاداوە؟

ئەمریکا کوردەکانی لە هاوکێشەی نوێی سووریا لاداوە؟

ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا، لە یەکەم سەفەری فەرمی خۆی چووە واشنتۆن و لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا لەوانە ترامپ دیداری کرد. ئەو سەفەرە لە حاڵێکدا ئەنجام دەدرێت کە کوردی سووریا نیگەرانی وەلانانی وردە وردەیی خۆی لە هاوکێشە سیاسیەکانی ئەو وڵاتەیە.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنیستیتۆی واشنتۆن بۆ سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە سەروبەندی سەفەری مێژوویی ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا، بۆ کۆشکی سپی، کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینی بە بەشداری ژمارەیەک لە دیپلۆمات و کارناسانی بەناوبانگ بەڕێوە برد تا گرینگتری لایەنەکانی پێوەندی دیمەشق و واشنتۆن و تێلاڤیڤ، ڕۆڵی تورکیا و ڕووسیا، و بەرچاوگەی یەکگرتوویی نەتەوەیی لە سووریا لێک بدرێتەوە.


لە ئەو کۆبوونەوە کە لە 7ی نۆڤەمبەر بە بەشداری جەیمز جێفری، مایکل هرتزۆگ، مایکل جیکوبسێن و ئانا بورشفسکایا بەڕێوە چوو، بەشداربووان وێڕای لێکدانەوەی کێشە سیاسی و ئەمنیەکانی سووریا، لەسەر گرینگایەتی ڕۆڵی ئەمریکا لە بەڕێوەبەری گفتوگۆکانی دیمەشق لەگەڵ کوردەکان و پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە جەختیان کرد.

جەیمز جێفری: یەکگرتوویی و گفتوگۆ لەگەڵ کوردەکان، کیلی سەقامگیری سووریایە


جەیمز جێفری باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لە عێراق و تورکیا و نوێنەری تایبەتی ئەو وڵاتە بۆ کاروباری سووریا جەختی کرد کە پێشکەوتن لە ڕەوتی ئاگربڕی غەززە، ئێستا سووریا گرینگترین دۆسیەی سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی واشنتۆنە.

ناوبراو وتی: یەکگرتوویی نەتەوەیی، سەقامگیری و گەشەی ئابووری ئەبێ لە یەکمایەتی سیاسەتی ئەمریکا بێت. نەبوونی یەکگرتووی، توندوتیژی و ناسەقامگیری چڕ دەکاتەوە.

بە وتەی جێفری، پێوەندی دیمەشق لەگەڵ کوردەکان سەرەکی ترین هۆکاری دیاری کەر لە ڕێگای یەکگرتوویی نەتەوەییە. ناوبراو وتیشی کە ئەمریکا پێوەندی نزیکی لەگەڵ هەر دوو لایەنەکە هەیە و ئەبێ ڕۆڵی ناوبژیوانی چالاکتر لە دانوستانەکان بگێڕن. هەروەها هۆشداریی دا ئەگەر بنبەستەکان درێژەی هەبێت و دەستێوەردانەکانی تورکیا لەوانەیە ڕەوتی گفتوگۆکان هەڵبوەشێتەوە.

جێفری پێشنیاری کرد کە واشنتۆن داوا لە کوردەکان بکات بە هەوڵی سیمبولیک، وابەستەیی خۆی بە پێکهاتەی نوێی سووریا لەوانە چاوەدێری دەوڵەت بەسەر دەروازە سنوورییەکان، فەرمی کردنەوەی بازرگانی نەوت لەگەڵ دیمەشق و بەڵێنی فەرمی بۆ هەناردە نەکردنی نەوتی بێ مۆڵەتی حکومەتی ناوەندی نیشان بدەن.

لە بەرانبەریشدا دیمەشقیش ئەبێ بۆ دڵنیا کردنەوەی کەمینەکان، بەتایبەتی کوردەکان، هەنگاوی کردەیی هەڵبگرن و جۆرێک بەڕێوەبەری خۆسەر لە بواری زمان، ئیدارەی و ئاسایش بە فەرمی بناسێت.

مایکل هێرتزۆگ

مایکل هێرتزۆگ، باڵوێزی پێشووی ئیسرائیل لە ئەمریکا بە ئاماژە بە گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییە وتی کە ئیسرائیل لە گۆڕانکاریەکانی سووریا هەم هەل و دەرفەت دەبینێت و هەم هەڕەشە.

هێرتزۆگ سەبارەت بە پێشینەی شەرع و ئاستی کۆنترۆڵی ناوبراو بەسەر وڵات گومان و نیگەرانی دەربڕی و وتی ئیسرائیل نیگەرانە هێزە توندڕەوەکان لە باشووری سووریا جێگیر ببن و ئاسایشی سنوورەکانی ئیسرائیل بخەنە بەر هەڕەشەوە.

بە وتەی ناوبراو، ئیسرائیل بەدوای ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ دیمەشقە کە بە پێی ئەوە، باشووری سووریا تەواو ببێتە ناسەربازی و ئازادی کردەوەی ئیسرائیل هەمبەر هەڕەشەکان بپارێزرێت.

مایکل جیکوبسێن: ئەگەری چوونە دەرەوەی سووریا لە لیستی پاڵپشتی لە تیرۆریزم

مایکل جیکوبسێن، کارناسی باڵای ئەنیستیتۆی واشنتۆن لە بواری دژی تیرۆریزم وتی یەکێک کە تەوەرەکانی گفتوگۆی شەرع لەگەڵ دۆناڵد ترامپ لەوانەیە پێوەندی بە وەلانانی ناوی سووریا لە لیستی وڵاتانی پاڵپشتی تیرۆریزم بێت؛ لیستێک کە سووریا لە ساڵی 1979 ەوە تێیدایە.

ناوبراو وتیشی کە حکومەتی ئەمریکا لە ئەو بارەوە هەڵەداوان بڕیار نەدات و بەڵێنی نووسراو لە دیمەشق وەربگرێت لە بواری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکانی کوردستانی سووریا
یارمەتیدەدر بێت.

ئانا بورشفسکایا: ڕووسیا هێشتا ئەکتەرێکی سەرەکی لە سووریایە

ئانا بورشفسکایا، لێکۆڵەری باڵای ئەنیستیتۆی واشنتۆن لە بواری سیاسەتی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین جەختی کرد کە سەرەڕای گۆڕانکاریە سیاسیەکانی ئەم دواییە، دیمەشق هێشتا زۆر پیویستی بە پاڵپشتی ڕووسیایە.


ناوبراو وتی: ڕووسیا لە یاری درێژخایەنی سووریا بەشدارە و بنکە سەربازیەکانی خۆی پاراستووە. دیمەشق هێشتا بۆ چاپی پارە و دابینی جیهازاتی سەربازی پێویستی بە مۆسکۆیە و هیچ جێگرەوەیەکی ڕاستەقینەی بە یارمەتی نیە.

News ID 57523

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha