AP ١٤٠٥ گەڵاڕێزان ١١ ١٠:١٤

داعش سەرهەڵدەداتەوە؛ هەڕەشەی تەقاندنەوەی کڵێساکان لە سەری ساڵدا

داعش سەرهەڵدەداتەوە؛ هەڕەشەی تەقاندنەوەی کڵێساکان لە سەری ساڵدا

سەرچاوەیەکی سووری ئاماژەی بە پلانی داعش کرد بۆ ئەنجامدانی هێرشی هەماهەنگ دژی کڵێساکانی وڵاتانی عەرەبی لە میانی ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی سووری ڕایگەیاند کە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بەنیازە لە ڕۆژانی جەژنی مەسیحییەکان و ئاهەنگی سەری ساڵدا هێرشی خۆکوژی هاوئاهەنگ لە دژی کڵێساکانی وڵاتانی عەرەبی لەوان عێراق، سووریا و ئوردن ئەنجام بدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئامانجی داعش لەم کارەدا ڕاکێشانی ڕای گشتی دەبێت و کڵێساکانی پارێزگای نەینەوا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەکرێنە ئامانج، لەگەڵ دیمەشق و ئوردن.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، داعش 15 خۆکوژی ئامادەکردووە بۆ ئەنجامدانی ئەو هێرشانە و لە هەوڵی دروستکردنی ناکۆکی تائیفی و ئامانجکردنی سەقامگیری ناوچەکەدایە.

News ID 60727

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha