AP ١٤٠٥ گەڵاڕێزان ١١ ١٨:٣٤

پزشکیان: ڕێبەری باڵای ئێران سەبارەت بە دانوستانەکان دەرەتانی بە دەوڵەت داوە

پزشکیان: ڕێبەری باڵای ئێران سەبارەت بە دانوستانەکان دەرەتانی بە دەوڵەت داوە

سەرۆک کۆماری ئێران بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە شەڕ ناتوانێت ئێران ناچار بکات خۆی ڕادەست بکات، خوازیاری بەهێزکردنی خۆڕاگری خەڵک و چارەسەرکردنی نیگەرانییەکان و کێشەکانی بژێوی ژیانیان بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی قسەکانیدا پزشکیان جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە بە پاڵپشتی و هاوکاری گەل، ئەو تەحەددای و قەیرانانە تێپەڕێنین کە دوژمنان ئەمڕۆ بۆ وڵاتەکەمان دروستیان کردووە، دەشڵێت: هەوڵدەدەین لە ڕێگەی دیالۆگەوە کێشەکە چارەسەر بکەین. ڕێبەری باڵای شۆڕش لەم پێوەندییەدا هەندێک دەسەڵات و دەرەتانی بە دەوڵەت داوە.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە هیچ کەسێک سوود لە شەڕ نابینێت، ڕوونی کردەوە: دوژمنان ناتوانن بە شەڕ لەگەڵ ئێران تەسلیممان بکەن. ئێمە لە بەرامبەر درۆ و زیادەڕەوییەکانیان بەهێز وەستاوین و بەم شێوەیە دەبێت هەوڵ بدەین بۆ زیادکردنی خۆڕاگری خەڵک و چارەسەرکردنی نیگەرانییەکانیان.

لە درێژەی قسەکانیدا: ئەگەر بمانەوێت خۆڕاگری خەڵک زیاد بکەین و بە کەمترین گرژی دۆخەکە تێپەڕێنین، پێویستە هەوڵی پاشەکەوتکردن و بەڕێوەبردنی بەکارهێنانی وزە بدەین بۆ ئەوەی بەرهەمهێنان نەوەستێت. پارێزگارەکان لە پارێزگاکانی وڵات پێویستە تیمی پسپۆڕ و تایبەتمەند پێکبهێنن بۆ وەرگرتنی پێشنیاری کارگێڕی سەبارەت بە پاشەکەوتکردن و زیادکردنی بەرهەم لە بەڕێوەبەرە ژێردەستەکانیان و لە بڕیارە جێبەجێکارەکاندا ڕەچاوی بکەن.

News ID 60731

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha