بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار لە عێراق ڕایگەیاند کە هۆشداری سەبارەت بە تیرۆریستان کە تونێلی نهێنی لە قوڵایی سووریا لە ڕۆژاوای ئەنبار کەڵک وەردەگرن گەیشتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، فەرماندە ئەمنییەکانی سەرپەرشتیکردنی پێشهاتەکانی بەشی ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار هۆشدارییانداوە لەوەی کە توخمە تیرۆریستییەکان ئەو تونێلانە بەکاردەهێنن بۆ گەیشتن بە ڕۆژئاوای پارێزگاکە و ناوچەکانی دیکەی عێراق لە سووریاوە.
هەروەها باس لەوە کرا کە درێژی ئەم توونێلانە زیاتر لە ١٥ کیلۆمەتر و لە کاتی دامەزراندنی داعش لە ئەنبار و نەینەوا و سەڵاحەدین لە ساڵی ٢٠١٤ هەڵکەندراون.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، تونێلی نهێنی هەڕەشەیەکی گەورەن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق، چونکە بە قەڵا ئەمنییە سنوورییەکاندا تێدەپەڕن.
Your Comment