AP ١٤٠٥ گەڵاڕێزان ١١ ١٤:٣٣

پێکادانی چەکداری لە سنووری ئێران و هەرێمی کوردستان؛ دەست بەسەر ژمارەیەک چەک و چۆڵدا گیرا

پێکادانی چەکداری لە سنووری ئێران و هەرێمی کوردستان؛ دەست بەسەر ژمارەیەک چەک و چۆڵدا گیرا

پێكدادانی چەكداری لەسەر سنووری نێوان پارێزگای سلێمانی و ئێران لە نێوان پاسەوانی سنووری ئێران و گرووپێكی چەكدار ڕوویدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو گرووپە خەریكی گواستنەوەی چەك بوون بۆ ناو ئێران و پاسەوانی سنووریی ئێران لەگەڵیاندا بەشەڕهاتووە و توانیویانە دەستبەسەر 20 كڵاشینكۆف و 40 مەخزەندا بگرن دوای هەڵاتنی چەكدارەكان.

سەرهەنگ ئەحمەد ڕەزا حاتەمی، فەرماندەی هێزەكانی پاسەوانی سنوور لە پارێزگای كوردستان بڵاویكردەوە كە هێزەكانیان پێشوەختە زانیاریی هەواڵگرییان لەسەر نیازی قاچاخچییەكان پێگەیشتبوو بۆ تێپەڕاندنی ئەو بارە چەكە.

فەرماندەی پاسەوانیی سنووری کوردستان ئاماژەی بەوەكرد، هێزەكانیان شوێنپێی قاچاخچییەكانیان هەڵگرتووە و خاڵی پەڕینەوەكەیان دیاریكردووە، پاشان پێكدادان لە نێوانیاندا دروستبووە و چەكدارەكان بەهۆی چڕیی تەقەی هێزەكانەوە هەڵاتوون؛ لە ئەنجامدا دەستبەسەر 20 چەكی كڵاشینكۆف و 40 مەخزەنی فیشەكدا گیراوە لەسەر هێڵی سنووری، و ناسنامەی تۆمەتبارەكان خراوەتە بەرنامەی بەدواداچوونی دەزگا ئەمنییەكان بۆ دەستگیركردنیان.

News ID 60729

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha