AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٢٠ ٠٩:٢٧

پێکدادان لە نێوان کورد و تورکمان لە کەرکووک؛ کوژراو و بریندار هەیە

پێکدادان لە نێوان کورد و تورکمان لە کەرکووک؛ کوژراو و بریندار هەیە

چەند کاتژمێر پێش دەسپێکی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە کەرکووک پێکدادانێکی چەکدارانە هاتە ئاراوە و بووە هۆی کوژرانی دوو پۆلیس و بریندار بوونی دوو هاووڵاتی و هێزەکانی دژە تیرۆر و ئەرتەشی عێراق بۆ کۆنترۆڵی شارەکە چوونە ئەوێ.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیوەشەوی ڕابردوو تا نزیکی بەرەبەیانی لە شاری کەرکوو پێکدادانێکی چەکداری هاتە ئاراوە کە بە هۆیەوە دوو پۆلیس گیانیان لەدەست دا و دوو هاووڵاتیش بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵ: ئەو پێکدادانە لە گەڕەکی جادەی بەغدا لە ناوخۆی شاری کەرکووک ڕووی داوە و هێزەکانی دژە تیرۆر و ئەرتەشی عێراق هاتنە ناو شار و دۆخەکەیان کۆنترۆڵ کرد.


ئەو پێکدادانە کە سەرەتا شەڕە قسە بووە دوای هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و بانگەشەی گەنجانی کورد بۆ بەربژێەکانیان هاتە ئاراوە و بەهۆیەوە دوو پۆلیسی فریاگوزار کەرکووک گیانیان لەدەست داوە و دوو هاووڵاتی تریش بە توندی بریندار بوون.

News ID 57518

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha