بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە گۆڤاری کرۆنیکێل، خاتوو نارین بڕیار، کوردی لەدایکبووی ئەمریکا و بە ڕەچەڵەک خەڵکی هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی شاری بەلڤیویی لە ویلایەتی واشنتۆن، توانی ڕکابەرەکەی "کۆنراد لی" بباتەوە و ببێتە ئەندامی نوێی ئەو ئەنجومەنە.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، خاتوو نارین لە شاری داگلاسی ئەمریکا لەدایک بووە و دەرچووی زانکۆی بۆستۆن کالێجە و وەک چالاکێکی مەدەنی بە سەربەخۆیی لە هەڵبژاردنەکانی شاری بەلڤیویی بەشداری کردووە.
Your Comment