AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ١٧ ١٨:٤٥

خاتوونێکی کورد بووە ئەندامی ئەنجومەنی شارێکی ئەمریکا

خاتوونێکی کورد بووە ئەندامی  ئەنجومەنی شارێکی ئەمریکا

نارین بڕیار، هاووڵاتیی کوردی ئەمریکا کە خێزانەکەی بە ڕەچەڵەک هەڵەبجەیین، ڕۆژی چوارشەممە بە ئەندامێتی بە ئەندامێتی ئەنجومەنی شاری بەلڤیویی لە ویلایەتی واشنتۆن هەڵبژاردرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە گۆڤاری کرۆنیکێل، خاتوو نارین بڕیار، کوردی لەدایکبووی ئەمریکا و بە ڕەچەڵەک خەڵکی هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی شاری بەلڤیویی لە ویلایەتی واشنتۆن، توانی ڕکابەرەکەی "کۆنراد لی" بباتەوە و ببێتە ئەندامی نوێی ئەو ئەنجومەنە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، خاتوو نارین لە شاری داگلاسی ئەمریکا لەدایک بووە و دەرچووی زانکۆی بۆستۆن کالێجە و وەک چالاکێکی مەدەنی بە سەربەخۆیی لە هەڵبژاردنەکانی شاری بەلڤیویی بەشداری کردووە.

News ID 57486

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha