AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٦ ١٨:٥٣

وەزیری فەرهەنگی ئێران ڕێزی لە عوسمان هەورامی گرت

وەزیری فەرهەنگی ئێران ڕێزی لە  عوسمان هەورامی گرت

وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئێران، کەسایەتی عوسمان هەورامی هونەرمەندی ناسراوەی کوردی نرخاند و وتی: مامۆستا عوسمان هەورامی کەسایەتییەکی جەماوەری و هونەرمەندێکی لێهاتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس ساڵحی، پاش‌نیوەڕۆی ئەوڕۆ سێ‌شەممە (6ی خەزەڵوەر) لە میانەی سەفەری بۆ مەریوان، وێڕای دیدار لەگەڵ مامۆستا عوسمان هەورامی، هونەرمەنی پێشەنگ و بەرز و ناسراوەی مۆسیقای کوردی، باسی لە گرینگیی کەسایەتییە هونەرییەکان لە بەرزکردنی فەرهەنگی کرد و وتی: کەسانی وەک ئێوە نە تەنیا لە خوێندن و ژەندندا لێهاتوون، بەڵکوو بە کەسایەتیی جەماوەری و خۆشەویستی خۆتان، دڵەکانیش بۆ لای خۆتان ڕادەکێشن و پێشوازیی خەڵکی لە ئێوە، نیشاندەری ئەو ڕاستییەیە کە هونەر ئێوە بەرزترە لە هونەرێکی بیستنی.

ساڵحی هەروەها ڕوانییە پێگەی مۆسیقای هەورامی لە فەرهەنگی ئێرانیدا و وتیشی: مۆسیقای وەک سروشتەکەی هەمیشە لە لووتکەی ئێرانە و لە گیانی ئێرانییەکاندایە و هیودارام کە ساڵانی ساڵ لەگەڵمان بن و خەڵکی شانازی بە هونەرکەتان بکەن.

News ID 57371

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha