وەحید یەزدانیان لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەبارەت بە پێشکەوتنەکانی ئەمدواییەی ناوەندی گەردوونی ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ پەیوەندییە مانگیلەییەکان وتی: ئێمە ژێرخانی پێویستمان بۆ گەیشتن بە ئینتەرنێتی مانگیلەیی خۆجێی لەبەر دەستدایە و مانگیلەی ناهید، هەڵی ئاڵوگۆڕیی داتاکانی بۆ ئێمە ڕەخساندووە و بەخۆشحاڵییەوە تاقیکارییەکان لە سەر ئەو مانگیلەیە سەرکەوتووانە بووە.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە مانگیلەی ناهید بە تەنیا وەڵامداری پێداویستیی وڵات نییە، وتیشی: بۆ گەیشتن بە ژێر خانێکی پاوەجێ و ئەرخەیان، پێویستە مەنزوومەیەک لە مانگیلەکان لە سووڕگەی گەردوونیدا جێگر بکرێن، بۆ ئەوەی هەلی ڕۆماڵدان و پەیوەندیی بەردەوام بڕەخسێت.
سەرۆکی توێژینگەی گەردوونی ئێران بە ئاماژە بە ئەگەری پەیوەستبوونی کۆی ئێران بە تۆڕی ئینتەرنێتی جیهانی لە 3 تا 5 ساڵی داهاتوو، هیوای خواست کە تا کۆتایی پاییز نمونەی دووەمی مانگیلەی ناهیدی 2ـش ڕەوانەی گەردوون بکرێت.
Your Comment