AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٣ ١٥:٢٧

ئێران بووە دووووەم لە وەرزشی ئاسیا

ئێران بووە دووووەم لە وەرزشی ئاسیا

کاروانی وەرزشی ئێران لە ڕیزبەندی میدالیای سێهەمین یارییەکانی لاوانی ئاسیا لە بەحرەین بە ٢٠ میدالیا پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر،کاروانی وەرزشی ئێران لە ڕیزبەندی میدالیای سێهەمین یارییەکانی لاوانی ئاسیا لە بەحرەین تا پاشنیوەڕۆی شەممە بە کۆی گشتی ٢٠ میدالیا لە پلەی دووەمدایە.

وەرزشوانانی ئێرانی تا ئێستا ٧ میدالیای زێڕ و ٦ میدالیای زیو و ٧ میدالیای برۆنزیان بەدەستهێناوە و لە دوای وڵاتی پێشەنگ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیەکەدا بوون.

تا ئێستا میدالیای کاروانی ئێرانی لە پێنج بەشی کەبەدی، کوراش، ئێم ئێم ئەی، تایکواندۆ و پەنجابی بەدەست هێنراوە.

News ID 57330

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha