AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ١ ١٦:٣٥

جەختی ڕۆژاوا لەسەر نەمانی کێشە لە نێوان دیمەشق و کورد

جەختی ڕۆژاوا لەسەر نەمانی کێشە لە نێوان دیمەشق و کورد

ئەمریکا، بریتانیا و فەڕەنسا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر بەردەوام بوونی دانوستانەکان، بەشداری کوردەکان لە ڕەوتی سیاسی و دەستەبەر کردنی دەسپڕاگەییشتنی مرۆدۆستانە جەختیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لە 22 ی ئۆکتۆبەری 2025، نوێنەرانی ئەمریکا، بریتانیا و فەڕەنسا وێڕای پێشوازی لە ئاگربڕی ئەم دواییە لە نێوان دەوڵەتی دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لەسەر پێداویستی درێژەی ڕەوتی گفتوگۆکان و دەستەبەر کردنی مافی هەموو کەمینەکان، بەتایبەتی کوردەکان جەختیان کرد. سێ وڵاتەکە سەرەڕای یەک ڕا بوون لە پاڵپشتی لە ڕەوتی سیاسی، جیاوازی ڕاکانی خۆیانیشیان بەیان کرد.

ژرۆم بونافون، نوێنەری فەڕەنسا، ئاگربڕی ئەم دواییە لە نێوان هێزە کوردیەکان و ئەرتەشی سووریا لە حەلەبی هەنگاوێکی هیوابەخش بۆ بووژانەوەی سووریا وەسف کرد و داوای جێبەجێ کردنی تواوی ڕێککەوتنە پێشووەکان و یەکپارچە کردنی ڕاسپاردەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پاڵپشتی لە ڕەوتی سیاسی کرد. پاریس جەختی کرد کە بووژانەوەی ئابووری و نەهێشتنی وردە وردەی گەمارۆکان ئەبێ هاوکات لەگەڵ دەستەبەر کردنی مافی کەمینەکان لەوانە کوردەکان بێت. فەڕەنسا داوای ڕؤڵگێڕانی هەموو لایەنە سووریەکان لە ناوەندە نوێیەکان و گەڕانەوەی ئەمنی ئاوارەکانی کرد.

جەیمز کاریوکی، نوێنەری هەمیشەیی بریتانیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی پەرلەمان لە سووریای نیشانەیەک بۆ چوون بەرەو پێکهاتەیەکی گشت گیر وەسف کرد و لە پێداویستی تەواو کردنی پێکهاتەی پەرلەمان بە بەشداری نوێنەرانی ناوچە کوردنشینەکان باسی کرد. لەندەن خوازیاری بەردەوام بوونی ئاگربڕ لە حەلەب و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە نێوان کورد و دیمەشق و دەستخستنی تەواو و بێ مەرجی کاروانە مرۆڤدۆستانەکانی کرد. هاوکات بریتانیا ڕایگەیاند بە گۆڕینی لیستی ناوخۆیی گرووپە گەمارۆ دراوەکان لە لابردنی ەمارۆ لەسەر گرووپی هەیئەت تەحریرولشام، دوابەدوای ئاسانکاری پێوەندیە دیپلۆماتیکەکان بۆ بەرەوپێش بردنی ڕەوتی سیاسیە.

مایک والتز، نوێنەری ئەمریکاش بڕیاری واشنتۆن بۆ دەسپێکی کەم کردنەوەی قۆناغ بە قۆناغی گەمارۆکانی هەنگاوێک بۆ هاندانی گفتوگۆی نەتەوەیی و بووژانەوەی وڵات ڕاگەیاند. ناوبراو لەسەر زەروورەتی ئاوێتەبوونی هێزە خۆجەییەکان، لەوانە هەسەدە لە پێکهاتەی ئەمنیەتی نوێ و سەقامگیر جەختی کرد و داوای لە هەموو وڵاتەکان کرد خۆیان کە هاووڵاتیەکانی خۆیان لە گرتووخانەکانی سووریا بگەڕێننەوە تا ڕێگری بکەن لە گەڕانەوەی داعش. بە وتەی ئەو، داهاتووی سووریا ئەبێ لەسەر بنەمای ئاشتی، بووژانەوە و دەستووری نوێ بێت کە هەمووان بگرێتەوە.




News ID 57309

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha