AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٢٩ ١٩:٠٨

سۆمای چاوان بە ئیمپلەنتێک دەگەڕێتەوە

سۆمای چاوان بە ئیمپلەنتێک دەگەڕێتەوە

کەسانێک کە بە هۆی نەخۆشینی جارەنەبووی وەک بەرزبوونەوەی تەمەن، بینایی خۆیان لەدەست داوە، لەوە بەدوا دەتوانن بە یارمەتی ئیمپلەنتێکی ئەلەکترۆنی دیسان ببینن و بخوێننەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە پرسێ سۆسەیشێن، ئیمپلەنتێکی چکۆلە بە ناوی (Prima) لە قەوارەی 2*2 و بە ئەستوورایی نیوەی تاڵە قژێکی مرۆڤ، بە شێوەی ژێر توێژی دەخرێتە شانی هەستیاری تۆڕینەی چاو و هەلی ئەوە بۆ نەخۆشانی کوێر و نەبین دەڕەخسێنێت کە بتوانن پیتەکان، ژمارەکان و وشەگەلی پێش چاویان ببینن.

توێژەران پاش تاقیکاریی سەرکەوتووانەی ئەم یتمپلەتنە لە سەر 38 نەخۆش لە 18 بنکە لە پێنج وڵاتی جیهانی و لەوان بەریتانیا، هولەند، فەڕەنسا و ئیتالیا، هیوادارن کە بتوانن ئەم تەکنۆلۆژیایە لە داهاتووی نزیکدا لە سیستەمی خزمەتی تەندروستی گشتیی بەریتانیا پەرە پێ بدەن.

News ID 57289

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha