بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تاس، بە پێی ڕاگەیاندنی ڕێکخەرەکانی خۆپیشاندانە بەربڵاوەکەی دوێنێ لە سەرتاسەری ئەمریکا لە دژی ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، لە ئەو خۆپیشاندانە لانیکەم 7 ملیۆن کەس بەشداریان کرد.

لە بەیاننامەیەکدا کە ڕێکخەرەکانی ئەو خۆپیشاندانە بڵاویان کردووەتەوە، هاتووە: لە یەکێک لە گەورەترین خۆپیشاندانە سەرتاسەریەکانی یەک ڕۆژە لە مێژووی ئەمریکا، نزیک بە حەوت ملیۆن ئەمریکی، دوو ملیۆن زیاتر لە ناڕەزایەتییەکانی جوون، ئەمڕۆ لە زیاتر لە دوو هەزار و 700 شاری بچووک و گەورە بۆ خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانەی "نا بۆ پادشا" کۆ بوونەتەوە و لە بەرانبەر زۆررەملێدا و لە پاڵ یەکتر وەستاون و سەلمامدیان کە وڵات هی خەڵکە نەک پادشاکان.

ناڕەزایەتی پێشووی نا بۆ پادشا 14 ی جوون واتا 24 ی جۆزەردان ڕێک هاوکات لەگەڵ لەدایک بوونی ترامپ و ڕۆژی ڕژەی سەربازی لە واشنتۆن بەڕێوە چوو. لانیکەم دوو هەزار و 100 کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شارە جیاجیاکانی ئەمریکا بەڕێوە چوو و نزیک بە پێنج ملیۆن ئەمریکی هاتنە سەر شەقام.

Your Comment