بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجهتالئیسلام محەممەد کارەوەند وتی: پارێزگای کوردستان بە شانازی و بە فهخرهوه، میوانداریی قورئان خوێنەکان، حافزەکان و دڵسووزانی کەلامی پیرۆز لە هەموو پارێزگاکانی وڵات و وڵاتانی ئیسلامی دەکات.
ئهو ههر وهها وتی: چلوهەشتەمین خولی پپێشبڕکێی نەتەوەیی قورئانی پیرۆز لە ٢٦ی ڕەزبەری (تشرینی یەکەم) دەستپێدەکات و بۆ ماوەی ١٠ رۆژ لە مەکۆی فەجر و ناوهندی سلێمان خاتر لە شاری سنە بەڕێوەدەچێت.
بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و کاروباری خێرخوازی پارێزگای کوردستان وتیشی: لەم چەند ڕۆژانەدا، قاری و حافزی بەناوبانگ لە هەموو پارێزگاکان بە شێوەیەکی گشتی لە بەشی لەبەرکردنی تەواو، خوێندنی تەجوید و... بەشداری دەکەن، ههروهها له دوو بهشی ژنان و پیاوان بهرێوهدهچیت."
حوجهتولئیسلام محەممەد کارەوەند ههر وهها وتی: ئەمساڵ زیاتر لە ٢٠ میوانی قورئانی لە هەرێمی کوردستان لە شارەکانی سلێمانی، هەولێر و هەڵەبجە بەشداری دەکەن، کە ئەمە نیشانەیەک و هیماییک لە یەکگرتوویی و هاودلی قورئانی له نێوان نەتەوە موسڵمانەکاندا. هەروەها قاریان لە وڵاتانی میسر و تانزانیاش بەشداریان دەکەن.
بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و کاروباری خێرخوازیی پارێزگای کوردستان رایگەیاند کە زیاتر لە ٢٠ میوانی قورئانی لە هەرێمی کوردستانەوە، لە چلوهەشتەمین خولی پێشبڕکێی نەتەوەیی قورئانی پیرۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەشداری دەکەن.
News ID 57240
Your Comment