AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٢٢ ٠٩:٥٥

پەیامێکی گرینگ لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران

پەیامێکی گرینگ لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، بە توندی تۆمەتە بێ بنەماکان و پاگەندە نابەرپرسیارانە و شەرمهێنەرەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هاوپەیوەند بە ئێران کە لە کنێستی ئیسرائیل هێنایە ئاراوە، ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بە توندی تۆمەتە بێ بنەماكان و پاگەندە نابەرپرسیارانە و شەرمهێنەرەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هاوپەیوەند بە ئێران کە لە ڕۆژی دووشەممە لە کێنستی ئیسرائیل هاتە ئاراوە، بە توندی ئیدانە کرد.

ئەمریکا وەکوو گەورەترین بەرهەمهێنەری تیرۆریزم لە جیهان و پاڵپشتی ئیسرائیل و کۆمەڵکوژی ئیسرائیلی هیچ پێگەیەکی ئەخلاقی بۆ تۆمەتدان لە لایەنی دیکەی نییە.

خەڵکی ئێران بە ڕێزگرتنی قووڵ لە قارەمانە هەرە ماناکانی ئێران و ناوچەکە، شەهید قاسم سولەیمانی کە ڕۆڵی بێ وێنەیان لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمی داعشی بەرهەمی ئەمریکا هەبوو، جەنایەتی ئەمریکا بۆ تیرۆری ئەو گەورە پیاوە و هاوڕێكانی هیچ کات نە دەبەخشێت و نە فەرامۆشی دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەخت دەکات کە دووپات کردنەوەی پاگەندەی درۆ سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئاشطیخوازانەی ئێران بە هیچ لەونێک ناتوانێت پاساودەری جەنایەتی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل لە هێرش بۆ سەر خاکی پیرۆزی ئێران و تیرۆری منداڵانی بەغیرەتی ئێران بێت. شانازی و دانپێدانان بە جەنایەت و هێرش، بەس ئەرکی سەر شانی ئەمریکا قورستر دەکاتەوە و قووڵایی دوژمنایەتی سیاسەتوانانی ئەمریکی هەمبەر گەلی ئێران نیشان دەدات.

بەشداری چالاکی ئەمریکا لە کۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە فەلەستین لە هیچ کەسێک شاراوە نییە و ئەمریکا ئەبوا بە بۆنەی ڕۆڵی خۆی لە سزانەدانی ئیسرائیل، لەوانە ڕێگری لە هەر جۆرە هەوڵێکی کاریگەر لە دژی ئیسرائیل لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕەوتە دادوەرییە نێودەوڵەتییەکان بۆ لێپرسینەوەی جەنایەتکارانی ئیسرائیلی، وەڵامدەر بێت.

سیاسەتی دەستێوەردانانەی ئەمریکا لە ناوچەکە، پاڵپشتی لە داگیرکاری و جەنایەتەکانی ئیسرائیل و فرۆشی بێ سنووری چەک بە ناوچەکە، ئەمریکای کردووەتە گەورەترین هۆکاری ناسەقامگیری و نائەمنی لە ناوچەکە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ویستی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ئاشتی و گفتوگۆی پێچەوانەی هەڵسوکەوتە دوژمنانەکانی ئەمریکا لە دژی خەڵکی ئێران دەبینێت. چۆن دەتوانرێت لە میانەی دانوستانی سیاسی هیرش بکرێتە سەر ناوچە نیشتەجێی و دامەزراوە ئەتۆمیەکان و زیاتر لە هەزار کەس لەوانە ژنان و منداڵانی بێ تاوان شەهید بکەن و دواتریش پاگەندەی ئاشتی و دۆستایەتی بکەن؟

ئێرانیەکان بە پشت بەستن بە فەرهەنگ و میراتی دەوڵەمەنی مێژوویی خۆیان، سەر بە گفتوگۆ و هاوکاری و لۆژیکن و لە هەمان کاتدا لە بەرگری لە سەربەخۆیی، سەربڵندی نەتەوەیی و بەرژەوەندی باای ئێران بە دلێری و یەکلاییەوە دێنە مەیدان.

News ID 57197

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha