AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١٤ ٠٠:٢٠

شەڕی خەست لە نێوان کورد و ڕژێمی جۆلانی لە حەلەب

شەڕی خەست لە نێوان کورد و ڕژێمی جۆلانی لە حەلەب

تێکهەڵچوون لە نێوان کورد و هێزەکانی حکومەتی کاتیی سوریا لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب، بە خەستی بەردەوامە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە هەواڵییەکان بڵاویان کردەوە کە پێکدادان لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی کاتیی سوریا لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب دەستیپێکردووەتەوە.

ئەم پێکدادانانە بە چەکی قورس لە گوندەکانی ڕەسم ئەلحەرمال، ئەلشوەیلیح، حەمیمە و ئەلقیتا لە دەوروبەری شارۆچکەی دێرحەفەر لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب ڕوودەدەن.

هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن باس لەوە دەکەن کە ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی حکومەتی کاتیی سوریا لە ئەنجامی هێرشی مووشەک بۆ سەر بارەگایەک لە گوندی حەمیمە بریندار بوونە.

News ID 57088

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha