AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١٠ ١٧:١٧

کاروانی سەموود: ڕفێندرانی 443 چالاکی ئاشتێ‌خواز تاوانی شەڕە

کاروانی سەموود: ڕفێندرانی 443 چالاکی ئاشتێ‌خواز تاوانی شەڕە

ڕێکخەرانی کاروانی پاپۆرەیی سەموود لە ڕفێندرانی زیاتر لە 430 چالاکی ئاشتێ‌خواز لەو کاروانە لە لایەن سەربازانی زایۆنی هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیره"، ڕێکخەرانی کاروانی جیهانی پاپۆرەیی سەموود ڕایانگەیاند کە ڕژیمی زایۆنی پەلاماری پاپۆرەکانی ئەو کاروانەی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا داوە و سەدان خۆبەخشیان ڕفاندووە.

ڕاشیانگەیاند: زیاتر لە 443 خۆبەخش لە وڵاتانی جیهانی بە شیوەی نایاسایی هێرشیان کراوەتە سەر و قۆڵبەست کراون. بێ‌گومان ئەو هێرشە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا پێشێل‌کردنی یاساگەلی نێودەوڵەتی و جەنایەتی جەنگییە.

ڕێکخەرانی کاروانی پاپۆرەیی سەموود خوازیاری دەستێوەردانی خێرای نێودەوڵەتی بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی چالاکان و ئازادکرانی بەپەلەیان بوون.

News ID 57045

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha