بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعا، ڕۆژنامەی ئیسرائیل هیوم دانی پێدانا کە ئێرانیەکان تەنیا لە 24 کاتژمێر دوای هێرشی ئیسرائیل توانیان بە دیاری کردنی بەرپرسانی نوێ کاروبارەکانیان ڕێکبخەنەوە. ئەوان هەست بە سەرکەوتن دەکەن و نابێت ئەو هەستە بە کەم بزانین.
لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە تاران خەریکی تۆکمە کردنەوەی توانی سەربازی خۆیەتی و بەتایبەتی لەسەر سیستەمی مووشوکیی داکۆکی دەکات و رۆژانە مووشەکی نوێ تاقی دەکاتەوە.
لە ئەو ڕاپۆرتەدا جەخت کراوە کە ئێران بە یارمەتی ڕووسیا و چین بەدوای تۆکمە کردنەوەی سیستەمی ئاسمانی خۆیە. ئەگەر ئەم جارە تێلاڤیڤ هێرش بکاتە سەر تاران، ئێرانییەکان شۆک نابن.
هەروەها هاتووە کە ئەگەر شەڕەکە درێژ ببێتەوە ئیسرائیل زیاتر لە ئێران زیان دەبینێت چونکوو ئەو وڵاتە هەم لە باری پانتایی جوگرافیاییەوە و هەم لو باری ئەزموونی سەربازیەوە لە پێشەوەیە. ئەوەی کە ئیسرائیل ئەبێ تا ئێستا تێگەییشتبێت ئەوەیە کە دەسەڵاتی ئێران بەهێزتر لەوەیە کە دەگاتە بەرچاو.
Your Comment