AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٥ ١٠:٢٨

ڕۆژنامەیەکی عێبری: کورسیە چۆڵەکانی بەردەم نتانیاهۆ پێگەی ئیسرائیلی نیشان دا

ڕۆژنامەیەکی عێبری: کورسیە چۆڵەکانی بەردەم نتانیاهۆ پێگەی ئیسرائیلی نیشان دا

ڕۆژنامەیەکی عێبری زمان بە لێدوانی نتانیاهۆ لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکەگرتووەکان بۆ کورسیە چۆڵەکان کاردانەوەی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەسیرە، ڕۆژنامەی عێبری زمانی یەدیعوت ئاحارانوت دانی پێدانا کە بەجێهێشتنی هۆڵی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەلایەن وڵاتەکانەوە لە کاتی دەسپێکی لێدوانی بنیامین نتانیاهۆ بە ئاشكراترین شێوە نیشانی دا کە ئەو ڕژێمە ئەمڕۆ تا چ ڕادەیەک لەلایەن جیهانەوە وەلا نراوە.

شەوی ڕابردوو هوکات لەگەڵ دەسپێکی لێدوانی بنیامین نتانیاهۆ ڕێبەرانی وڵاتانی جیهان هەرایان نایەوە و لێدوانەکەی ناوبراو لە چەند خولەکی سەرەتاییدا لەگەڵ دەنگە دەنگی بەرزی دانیشتووان دەستی پێکرد و ڕێبەرانی ژمارەیەک لە وڵاتەکان هۆڵەکەیان بەجێ هێشت.

هەروەها ڕاگەیێندرا کە هاوکات لەگەڵ لێدوانی نتانیاهۆ ، هاووڵاتیانی ئەمریکی لە بەردەم باڵەخانەی نەتەوەیەکگرتووەکان خۆپیشاندانیان کرد.

News ID 56963

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha