بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانەکەیدا بۆ نیۆیۆرک، درێژە بە ڕاوێژکارییە دیپلۆماسییەکانی خۆی دەدات و لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئیتاڵیا، سلۆڤاکیا، بریتانیا و کۆریای باشوور کۆدەبێتەوە.
لەم دیدارانەدا، جگە لە پرسە گرنگەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، هەوڵەکانی ئەوروپا بۆ کاراکردنەوەی گەمارۆ هەڵپەسێردراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران تاوتوێ دەکرێت.
لە کۆتاییدا وەزیری دەرەوەی ئێران بەشداری لە کۆبوونەوەی چوارقۆڵی تایبەت بە ئەفغانستان دەکات کە لە نوێنەرایەتی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە دەچێت.
لەم دیدارەدا ئێران، ڕووسیا، چین، پاکستان بەشداری دەکەن. سبەی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەمان چوارچێوە کۆبوونەوە و ڕاوێژکاری دیکەیان دەبێت.
Your Comment