AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٣ ٠٨:٣٧

پزشکیان: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت و ئامادەیە ئەم قسە بسەلمێنێ

پزشکیان: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت و ئامادەیە ئەم قسە بسەلمێنێ

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێی فەتوای ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی بە حەرام دەزانێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری لە دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری سویس وتی: ئێمە بە گوێرەی فەتوای ڕێبەری باڵای وڵاتەکەمان چەکی ئەتۆمی ساز ناکەین و هەموو چەکێکی کۆمەڵکوژ بە حەرام دەزانین.

هەروەها پزشکیان جەختی کرد: ئێران ئامادەیە ئەم بابەتە لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی خۆیدا پشتڕاست بکرێتەوە.

وتیشی: ئێمە پێشوازی لە گفتوگۆی دیپلۆماتیک دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، بەڵام ئاساییە ئەگەر سناپباک چالاک بکرێت، چیتر گفتوگۆکان مانایان نابێت.

پزشکیان هەروەها ئامادەیی ئێرانی بۆ فراوانکردنی هاوکارییەکان و بەرزکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سویسرا ڕاگەیاند.

News ID 56937

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha