AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٢ ١١:٥٩

لێدوانی قاڵیباف سەبارەت بە دەنگۆی ڕۆڵگێڕانی ئیسڕائیل لە ئۆپەراسیۆنی 7ی ئاکتەوبر

لێدوانی قاڵیباف سەبارەت بە دەنگۆی ڕۆڵگێڕانی ئیسڕائیل لە ئۆپەراسیۆنی 7ی ئاکتەوبر

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وتی: حیماس لە ئۆپەراسیۆنی 7ی ئاکتەوبر ڕاستەوخۆ و بە داڕشتەیەکی تەواو نهێنی جووڵایەوە و باوەڕ بەوەی کە ئەو ئۆپەراسیۆنە یاریی ئیسرائیل بووە، تەواو هەڵەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمدباقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی، لە پرۆگرامی تەلەڤیزیۆنیی ڕووداوەکانی شەڕ، ڕوانییە هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلای هەمبەر بە ڕووداوەکانی ناوچە و بە تایبەت ئۆپەراسیۆنی 7ی ئاکتەوبر و ڕۆڵی گرووپگەلی بەرخۆدان و ڕایگەیاند: حیماس ڕاستەوخۆ و بەبێ ئاگاداری ئێران و تەنانەت حزبوڵڵا، ئۆپەراسیۆنی 7ی ئاکتەوبری داڕشت و ڕاپەڕاند.

قالیباف بە ڕەتکردنەوەی تیرۆریستی‌بوونی حیماس، وتی: حیماس بپێی فەرهەنگی ئیسلامی و قورئانی گرووپێکی ئازادیبەخشە کە بۆ ئازادکردنەوەی فەلەستین لە بندەستی داگیرکەران تێدەکۆشێت و ئەوەی کە لایان وایە ئەو گرووپە بەدوای ئاژاوەوەیە، تەواو هەڵەیە.

سەرۆکی مەجلیسی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە حیماس لە ئۆپەراسیۆنی 7ی ئاکتەوبردا خۆسەرانە و بە داڕشتەیەکی تەواو نهێنی جووڵایەوە و تەنانەت ئێران و حزبوڵلاشی ئاگارا نەکردبۆوە، وتیشی: لە کاتێکدا کە ڕژیمی زایۆنی ئیدعای زاڵبوونی هەواڵگرانە دەکات و دەلێ هەر جووڵەیەک بەر لە ڕوودانی پووچەڵ دەکاتەوە، حیماس توانی ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاو و بەبێ ئاگاداربوونی ڕژیمی زایۆنی ڕاپەڕێنێت و ئەمە نیشاندەری توانستی حیماس و شکستی ڕژیمی زایۆنییە.

ناوبراو دەنگۆی دەستهەبوونی ڕژیمی زایۆنی لە دارشتنی ئەو ئۆپەارسیۆنەی ڕەت کردووە و ڕایگەیاند: ئەگەر ئەو ئۆپەراسیۆنە ساختەیی بایە، ڕژیمی زایۆنی دەیتوانی لە ماوەی چەند مانگدا حیماس لەناو ببات و بارتمەکانی ئازاد بکات، بەڵام پاش دوو ساڵ ئەو ڕژیمە بەردەوامە لە شکستەکانی و ئەو ئیدعایە تەواو هەڵە و بێ‌بنەمایە.

سەرۆکی مەجلیسی ئێران لە درێژەدا ئاماژەی بە جیاوازیی ڕوانگەی ئێران و دوژمنانی دا و جەختی کرد: هێز و دەسەڵاتی ئێمە لە لۆژیکێک دایە کە سەرچاوە لە فەرهەنگی ئێرانی و ئیسلامی وەردەگرێت و لە بەرامبەردا لۆژیکی ئەمریکا و ئیسرائیل پشتئەستوور بە زۆر و ‌هێزە و ئێمە هەر بەو لۆژیکەمان پێشمان بە زێدەخوازیی دوژمنان گرتووە.

قالیباف سەبارەت بە قووڵایی ستراتژیکی ئێران لە هەمبەر دوژمنانی، ڕایگەیاند: ئێمە لە بڕیاردانەکانی حزبوڵڵا و حیماسدا دەستێوەردان ناکەین، ئەوان خۆیان بەپێی هەلومەرجی سیاسی و ئۆپەراسیۆنیان بڕیار دەدەن و ئێمە پاڵپشتی لە بڕیارەکانیان بۆ پاراستنی سەرزەوین و ئایدیا ئیسلامییەکان دەکەین.

News ID 56926

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha