AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٢ ١٠:٥٠

بیسترانی دەنگی تەقینەوە لە نزیکی کاروانی سەموود

بیسترانی دەنگی تەقینەوە لە نزیکی کاروانی سەموود

سەرچاوەکانی هەواڵ لە بیسترانی دەنگی تەقینەوە لە نزیکی یەکێک لە پاپۆرەکانی کاروانی جیهانی سەموود لە دەریای ناوەڕاستدا هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیره"، دەنگی تەقینەوەیەک لە نزیکی یەکێک لە پاپۆرەکانی کاروانی جیهانی سەموود لە دەریای ناوەڕاست بیسترا و چالاکانی ئەو کاروانە لە گەشتی زیاتر لە 15 درۆن بە سەر پاپۆرەکانیانەوە هەواڵیان دا.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە ژمارێکی زۆری درۆن بە سەر پاپۆرەکانی کاروانی جیهانی سەموور کە بۆ یارمەتی مرۆڤدۆستانە و بەزاندنی گەمارۆی غەزە بەرەو ئەو کەرتە دەرۆن، دەخولێنەوە و دوو مووشەکیان بۆ هاویشتوون کە یەکیان دووکەڵی بووە و ئەوی‌تریان بەبێ ئەوەی زیانێکی گەیاندبێت، لە دەریا داکەوتووە.

چالاکانی ناو کاروانەکە ڕایانگەیاندووە: ئێمە شایەدی تەقینەوە، گەشتی درۆنی و ئاڵۆزینان لە ڕەوتی پەیوەندییەکان بە سەر کۆمەڵە پاپۆرەکانین.

News ID 56923

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha