بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەکانی سەر بە جۆلانی و تورکیا بە درۆن و تۆپخانە هێرشی قورسیان کردە سەر گوندی ئوم تینا لە دەڤەری دەیرحافر لە ڕۆژهەلاتی حەلەب و بە پێی ڕاپۆرتەکان لە ئەو هێرشەدا 7 دانیشتووی ئەو گوندە گیانیان لەدەست داوە و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون. لە نێوان کوژراوەکاندا دوو منداڵ و پێنج ژن هەیە.
بە پێێ نووسراوەی مێدیاکان، لە ئەو گەندە کارەساتی مرۆیی ڕووی داوە و هێزەکانی هەسەدەش لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند: ئاماری 7 کوژراو و 4 بریندار لە یەک گوند و لە یەک هێرشدا نیشاندەری قووڵایی جەنایەتی هێزەکانی سەر بە دیمەشقە، ئەو هەوڵە بەشێک لە سیاسەت یسیستەماتیکی کردنە ئامانجی خەڵکی سڤیلە و بەردەوام بوونی پارێزراوی جەنایەتکاران لە سزادان، هۆکاری سەرەکی ئاوەها کارەساتێکە.
Your Comment