بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆماری ئیسلامیی ئێران کردەوەی سێ وڵاتی ئورووپایی فەرەنسا، ئاڵمان و ئینگلیز، لە خراپ بەکارهێنانی بۆشاییەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی پێشوو واتا بەرجام بۆ گەڕاندنەوەی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش کە لە ساڵی ٢٠١٥ بە پێی بڕیارنامەی ٢٢٣١ و بەرجام کۆتایی پێهاتبوو، بە کارێکی نایاسایی و ناڕەوا دەزانێت.
کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە هەوڵی داوە ڕێگای دیپلۆماسی و دانوستان بە کراوەیی بهێڵێتەوە، بەڵام سەرەڕای بانگەشەکانیان، ئەم وڵاتانە تا ئێستا سەربەخۆیی خۆیان نیشان نەداوە و سیاسەتی تاکلایەنە و نایاسایی ئەمریکایان پەیڕەو کردووە.
بەرپرسیارێتی تەواو لە دەرئەنجامەکانی ئەم کارە، ئەگەر ببێتە هۆی گەڕانەوەی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش دژی ئێران، لە ئەستۆی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەوروپیدایە، کە بە شێواندنی ڕاستییەکان و بانگەشەی بێ بنەما، فشاریان خستە سەر هەندێک لە ئەندامانی کاتی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ئەوەی بچنە پاڵیانەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڕیارەکەی ئەنجۆمەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانی ئیدانە کرد.
News ID 56863
Your Comment