AP ١٤٠٤ خەرمانان ٢٧ ٢٢:٢٣

ڕێپێوانی کوردەکانی تورکیا بۆ ئازادی ئۆجەلان

ڕێپێوانی کوردەکانی تورکیا بۆ ئازادی ئۆجەلان

کوردەکانی تورکیا لە هەندێک شاری ئەو وڵاتەدا، بۆ پاڵپشتی و ڕاپەڕاندنی بڕیاری دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا لە پێناو "مافی هیوا"ی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێپێوانیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە مێزۆپۆتامیا، هەزاران کوردی تورکیا لە شارەکانی وان، مەرسین و ئامەد، لە ئەنجامی بڕیاری دادگەی مافی مرۆڤی ئورووپا سەبارەت بە پێشێل‌کاری لە "مافی هیوا"ی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانی‌کراوی پەکەکە، بە هەڵدانی دروشمی "بۆ مافی هیوای ئۆجەلان، بەرەو ئازادی هەنگاو دەنێین" ڕێپێوانیان کرد.

بەشداربووانی ڕێپێوانە جەختیان لەوە کرد کە ئازادی ئۆجەلان گرێی‌خواردووە بە داهاتووی ئاشتیی تورکیا و ناوچەکە، و هاوکاتی هەڵدانی دروشمی ئازادی ئۆجەلان و زیندانیانی سیاسی، خوازیاری پەرەدانی کۆمەڵایەتی بە ڕەوتی ئاشتی و ڕاهێنان بە زمانی دایکی بوون.

News ID 56855

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha