بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
قاڵیباف لە پەیامێکدا دوای پەردەلادان لەسەر شارە نوێیە مووشەکییەکانی ئێران، وتی: ئاشکرا کردنی شاری مووشەکی نوێی هێزی ئاسمانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، دەرکەوتەی ئیرادەی نەتەوەی ئێرانە بۆ بەرگری لە سەربەخۆیی، ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی وڵات.
وتیش: لەپشت ئەوەی ئەمڕۆ ڕوونوێنی کرا، چەندین ساڵ هەوڵی زانا و ئەندازیاران و حیکمەتی فەرماندەکان و خەباتی 24 کاتژمێری جەنگاوەران هەیە کە لە سەختترین بارودۆخدا کۆڵیان نەدا و پڕۆژەیەکی گەورە و گرنگیان هێنایە ئاراوە.
ئەم شارە مووشەکییە بێ گومان بەشێکە لە ڕێگای دروستکردنی ڕێگرییەکی بەردەوام؛ ڕێگرییەک کە لە ڕێگەی ئامادەیی بەرگری و پێشکەوتنی بەردەوام و یەکگرتوویی نیشتمانییەوە دروست دەبێت و لە مێشکی دوژمندا جێگیر دەبێت.
پەیامی ئەم دەستکەوتە گەورەیە بۆ ئەو دوژمنانەی کە تا ئێستاش بە هەڕەشەی سەربازی بۆ سەر نەتەوەی ئێران قسە دەکەن، ڕوونە: هەڵە لە حیساباتەکانتاندا مەکەن و ئەگەر هەڵەیەک بکەن، ئێران درێغی ناکات لە بەرگریکردن لە خۆی بە خێرایی و لە دەرەوەی خەیاڵ و ئەمجارە جوگرافیای شەڕەکە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دیاری دەکرێت.
Your Comment