AP ١٤٠٥ گەڵاڕێزان ٢٠ ٢٠:٤٥

کەتایبی حزبوڵا: چەک دانانین و پشتی ئێران بەرنادەین

کەتایبی حزبوڵا: چەک دانانین و پشتی ئێران بەرنادەین

ئەو بەرپرسە ئەمنییەی کەتایبی حزبوڵڵا لە عێراق هۆشداری دایە ئەلزەیدی سەبارەت بە هەر هێرشێک بۆ سەر بارەگاکانی بەرخۆدان و هێزەکانی حەشدی شەعبی و وتی: هیچ فشارێک ڕێگریمان لێناکات لە بەرگریکردن لە ئێران و بە تەنیا جێی ناهێڵین بەرامبەر دوژمنان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە پشت بەستن بە شەفەق نیوز، کەتایب حیزبوڵڵا لە عێراق سەبارەت بە هەر هێرشێک بۆ سەر بارەگاکانی خۆڕاگری یان بەشێک لە بارەگاکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی هۆشداری دایە عەلی ئەلزەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

ئەبو موجاهید ئەلئەسەف، بەرپرسی ئەمنیی کەتایبی حیزبوڵڵا لە عێراق وتی: ئێمە پاشەکشە ناکەین لە هەڵوێستەکانمان و هیچ فشارێک ناتوانێت تەنانەت نووکی دەرزییەک لە ئامانجەکانمان دوورمان بخاتەوە و زیانی پێبگەیەنێت چوونکە قەڵغانی بەهێزی نەتەوەی ئیسلامییە و دەسەڵاتەکەی وەک دەسەڵاتی ئۆممەتی ئیسلامی وایە”.

ئەو بەرپرسەی کەتایب زیادی کرد: ئێمە لە بەرامبەر هەموو پیلانگێڕییەکان لە دژی میللەتەکەمان، هەرچەندە گەورە بن، بە توندی دەوەستینەوە، ئێمە بەرگری لە پرسە گەورەکانی ئومەتی ئیسلامی دەکەین، لە پێش هەموویانەوە پرسی فەلەستین، هەروەها تا دەتوانین و تا دوا هەناسەمان لە تەنیشت براکانمان لە یەمەن و لوبنان دەوەستینەوە.

ناوبراو ڕایگەیاند: چەکی بەرخۆدان پرسێکی ئایدیۆلۆژی و ئەخلاقی و پرەنسیپییە کە وازی لێناهێنرێت و دوژمن ناتوانێت هیچ سوودێکمان لێ وەربگرێت، تەنانەت ئەگەر لەیەکترمان هەڵوەشێنێتەوە.

ئەلئەسەف هۆشداری دا: "ئێمە ئەلزەیدی بە تەواوی بەرپرسیار دەزانین لە هەر هێرشێک بۆ سەر بارەگاکانی بەرخۆدانی ئیسلامی یان هەندێک لە بارەگاکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی ، بە تایبەت کە هەندێک لە دەزگا ئەمنییەکان زانیاری کۆدەکەنەوە و لەگەڵ دوژمنی ئەمریکادا هاوبەشی دەکەن، ئەوانیش لە بەرامبەردا ئەو زانیاریانە دەدەنە دەست ڕژێمی زایۆنی بۆ ئەنجامدانی هێرشەکان لە ناوخۆی عێراق بە ئاگاداری ئەلزەیدی."

ناوبراو لە کۆتاییدا وتی: ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگی، پێویست ناکات داوای، دەربڕینی سەرسوڕمان، یان لە میدیاکانەوە بە بەشداریی عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە گەمارۆدانی کۆماری ئیسلامیدا ئیدانە بکەن، بەسە کە (بەڕێوەبەری بەرپرسیار)تان لە ناڕازیبوونتان لە گەمارۆدانی ئێران کە لە لایەن ئەمریکاوە فەرمانی پێکراوە، ئاگادار بکەنەوە، ئەویش فەرمانەکەتان لەگەڵ جێبەجێ دەکات (سوپاس).

News ID 60796

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha