بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
لەو پەیامەی ڕێبەری ئێراندا هاتووە: کۆچی دوایی بەڕێز کوورش زارعی، هونەرمەندی بەبەڵێن و شۆڕشگێڕی وڵات، بووەتە هۆی خەم و کەسەری زۆر. چالاکییە ماندوونەناسەکانی ئەو هونەرمەندە لە پەرەپێدانی هونەرە نمایشییەکان لە شار و ناوچە بێبەشەکانی وڵات و خۆڕاگریی لە بەرزڕاگرتنی بەهاکانی شۆڕشی ئیسلامی جێگەی ڕێز بوو.
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و کۆمەڵگەی هونەری وڵات دەکەم، داوا لە خودای مەزن دەکەم لێی خۆش بێت و پاداشتی ئیلاهی پێ ببەخشێت.
Your Comment