AP ١٤٠٤ خەرمانان ٢٧ ١٧:٤٢

ئەمریکا بۆ ڕەشنووسی ئەتۆمی ئێران، هەڕەشەی لە ئاژانس کرد

ئەمریکا بۆ ڕەشنووسی ئەتۆمی ئێران، هەڕەشەی لە ئاژانس کرد

ئەمریکا هوشداری بە وڵاتانی ئەندام دا کە لە ئەگەری پەسندکردنی ڕەشنووسی ئێران بۆ قەدەغەی هێرش‌کردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان، لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەکشێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئاشکرای کرد کە ئەمریکا هوشداری بە زۆربەی وڵاتانی ئەندامی ئاژانس داوە کە نابێ دەنگی ئەرێنی بە ڕەشنووسی قەدەغەی هێرش‌کردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان بدەن.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ئەمریکا هەڕەشەشی کردووە کە لە ئەگەری پەسندکرانی ئەو ڕەشنووسە، گۆژمەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەوەستێنێت و ئەگەری ئەوە هەیە لەو ئاژانسە بکشێتەوە.

News ID 56851

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha