AP ١٤٠٤ خەرمانان ٢٥ ٠٨:٣٤

ڕەوتی ئاشتی کورد و تورک و گۆڕانی هاوکێشەی کوردستانی سووریا

ڕەوتی ئاشتی کورد و تورک و گۆڕانی هاوکێشەی کوردستانی سووریا

چەکداماڵینی پەکەکە دەتوانێت کۆتاییەک بێت بۆ چل ساڵ پێکدادان لە تورکیا، بەم حاڵەوە گۆڕانکارییەکانی کوردستانی سووریا بووەتە یەکێک لە پێچراوترین هاوکێشەکانی ئەو ڕەوتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تورکیا لە هەلێکی مێژوویی بۆ دەستخستنی ڕێگاچارەیەکی سیاسی بۆ پرسی کوردەکان لە ڕێگای چەکداماڵینی پەکەکەدایە. بەم حاڵەوە ناسەقامگیری لە کوردستانی سووریا هێشتا لەمپەرێکی جیدی دێتە ئەژمار. ئەگەری گواستنەوەی هێزەکانی پەکەکە بۆ خاکی سووریا دوای چەکداماڵین لە عێراق، یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی ئەو ڕەوتەیە.


ناسەقامگیری لە سووریا

تورکیا هێزەکانی خۆیی لە باکووری سووریا بۆ پارێزوانی لە سنوورەکان و بەرەنگار بوونوەی گرووپەکانی هاوپوەند بە پەکەکە پاراستووە. ئەو سیاسەتە ئەگەرچی دەبێتە هۆی ئاسایشی کوردت خایەن بەڵام لە درێژخایەندا دەبێتە هۆی لاواز بوونەوەی متمانە لە نێوان کۆمەڵگای کورد لە ناوخۆی تورکیا و حکومەتی ناوەندی.

ئەکتەرە سەرەکییەکان ، هێزەکانی هەسەدەیە کە لە سەر بنەمای بیری پەکەکە دامەزراوە و لە شەڕ دژی داعش لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی کراوە. هەسەدە بۆ کوردەکان سیمبولی جۆرێک ڕەوایی نێودەوڵەتییە؛ بەڵام بۆ ئەنقەرە هەڕەشەیەکی ئەمنیەتی دێتە ئەژمار. هەوڵی دیمەشق بۆ تێکەڵ کردنی بەشێک لە هێزەکانی هەسەدە لە ئەرتەشی خۆی نەیتوانی متمانە کوردەکان بەدەست بهێنێت و یان نیگەرانییەکانی تورکیا لەسەر پێوەندی لەگەڵ پەکەکە کەم بکاتەوە.

لە هەمان کاتدا بوونی هێزەکانی ئەمریکا و دەنگۆی هاوکاری ئیسرائیل لەگەڵ گرووپە کوردییەکان بووەتە هۆی تۆکمە بوونەوەی پێگەی هەسەدە لە ناوچەکە. ئەو دۆخە دەبێتە هۆی دروست بوونی بڕوای ڕەوایی بەخشین بە پەکەکە لە ئاستی نێودەوڵەتی و دەوری پووچی بێ متمانەیی زیاتر دەکاتەوە: کوردەکان لە تورکیا گومانیان لە ئامانجەکانی حکومەت هەیە.

کێشەی "خراپەکاران"

هەر ڕەوتێکی ئاشتی لەگەڵ مەترسی گرووپە خراپەکارەکان بەرەوڕوویە؛ لایەنێک کە تەنانەتلە ئەگەری گۆڕینی ڕێگای سەرەکی بزووتنەوە، چەکەکانیان دانانێن. ئەزموونی ئیرلەندی باکووری و فیلیپین نیشانی دا کە گرووپە جودابووەکان دەتوانن ئاشتی بخەنە مەترسییەوە.

جێبەجێ بوونی مەیدانەکانی شەڕ

یەکێکی دیکە لە مەترسییەکان، گواستنەوەی هێزی چەک دانراوی پەکەکە بۆ گرووپە کوردییەکان لە باکووری سووریایە. ئاوەها نموونەیەک لە ئەفریقای ڕۆژاوا بینرا. بۆ تورکیاش ئەو هەڕەشە هەیە کە تا کاتێک کە باکووری سووریا ناسەقامگیر بێت، چەک دانان نەگاتە ئەنجامێکی راستەقینە.

هۆکاری دیکە

پەنابەران: بوونی ملیۆنان پەنابەری سووری لە تورکیا، لەگەڵ گوشاری ئابووری و ئاڵۆزی کۆمەڵایەتی ، ڕوانینێکی نەرێنی هەمبەر ئەوان دروست کردووە. ئەگەر ڕەوتی ئاشتی هاوکات لەگەڵ ئاوەها کەشێک بچێتە پێشەوە، لەوانەیە پاڵثشتی گشتی پێویست نەکرێت.

تێچووی ئابووری: درێژەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان، سەرچاوەکانی وڵاتی لە بەشی گرینگ وەکوو پەروەردە، تەندروستی و گەشە بێبەری کردووە.

ئەزموونی هەرێمی کوردستان

گۆڕانکارییەکانی پێوەندی تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشانی دەدات کە گۆڕانی ڕێگا مومکینە. لە دەیەکانی 1990 هەرێمی کوردستان وەکوو هەڕەشەیەکی ئەمنیەتی چاوی لێدەکرا؛ بەڵام ئێستا بە بۆنەی هاوکاری ئابووری، وزە و ئەمنیەتی بووەتە هاوبەشێکی جێ باوەڕ. رەوتی هاوشێوە لە باکووری سووریاش دەتوانێت پێک بێت، ئەڵبەت بە مەرجێک کە بەرژەوەندی هاوبەش بە سەر ڕوانینی ئەمنیەتی زاڵ بێت. جیاوازی سەرەکی ئەوەیە کە بە پێچەوانەی هەرێمی کوردستان، هێزەکانی هەسەدە هێشتا پێوەندی خۆیان لەگەڵ پەکەکە نەبچڕیوە و ئەو بابەتە بێ متمانەیی لەلای ئەنقەرە دروست کردووە.

ڕێکارە پێشنیارییەکان

بۆ دەستبەر بوونی ئاشتی، تورکیا ناچارە هاوکێشەی باکووری سووریاش بەڕێوە ببات. چەند هەنگاوی سەرەکی بریتین لە:

پەڕینەوە لە سیاسەتی بەس ئەمنیەتی و کردنەوەی ڕێگاکانی دیپلۆماتیک و سیاسی

پێکهێنانی پێوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەکتەرە خۆجەییە کوردەکان و هەوڵ بۆ جەدا کردنەوەی هەسەدە و یەپەگە لە پەکەکە.

پەرەپێدانی هاوکاری نێودەوڵەتی سەرووتر لە ئەمریکا و ڕووسیا بە بەشداری ئەورووپا و وڵاتانی عەرەبی


تێکەڵ کردنی داهێنانی ئابوور لە ستراتیژی ئەمنیەتی لە ڕێگای بازرگانی سنووری، پڕۆژەی ژیرخانی و گەشەی خۆجەیی.

News ID 56791

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha