AP ١٤٠٤ خەرمانان ١٨ ١٨:٢٨

کاردانەوەی ئێران بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر

کاردانەوەی ئێران بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشی ڕژیمی زایۆنی بۆ قەتەری بە پێشێل‌کردنی سەروەری نیشتمانی و تەواوەتی سەرزەوینی ئەو وڵاتە زانی و وتی: ئەو هەڵمەتە، هەڵمەتێکی زۆر مەترسیدار و جەنایەتکارانەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کارردانەوە بە هێرشی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر قەتەر و بەرپرسانی حیماس، وتی: ئێمە لەگەڵ بیستنەوەی هەواڵەکە، ئەو هەڵمەتەی ڕژیمی زایۆنیمان لە درێژەی جەنایەتەکانی ئەو ڕژیمە بە پێشێل‌کردنی هەموو نۆڕم و یاساگەلی نێودەوڵەتی لێک دایەوە؛ هەڵمەتێکی مەترەسیدار و جەنایەتکارانە کە وێڕای هێرش بۆ سەر دانوستانکارانی فەلەستینی، پێشێل‌کردنی ئاشکرای یاسا و ڕیسا نێودەوڵەتییەکان، سەروەری نیشتمانی و تەواوەتی سەرزەوینی قەتەرە.

وتیشی: تاران خەریکی لێکدانەوەی وردبینانەی ڕووداوەکانە، بەڵام لە هەر حاڵدا لە ڕوانگەی یاسای نێودەوڵەتییەوە، هەموو یاسا و ڕیسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل بووە و ئەم هەڵمەتە هەموو پرێنسیپ، ئامانج و ڕیساکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانی بەزاندووە.

بەقایی جەختیشی کرد: ئەم بابەتە دەبێ هەموو وڵاتانی ناوچە و جیهان زیاتر لە جاران هوشیار بکاتەوە و ببێتە هوشدارێک هەمبەر بە مەترسییەکی سەرهەڵداوە لە دەستەوەستانی و کەمتەرخەمی کۆمەڵگای جیهانی.

News ID 56742

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha