بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان پاشنیوەڕۆی ئەوڕۆ (دووشەممە 17ی خەرمانان)، لە دانیشتنی ئۆنلاینی نائاسایی سەرکردەکانی بریکس کە تایبەت بوو بە لێکدانەوەی دۆخی ئێستاکەی جیهان بە تەرکیز لە سەر بەستێنی ئابووری و هەلومەرجی سیستەمی چەندجەمسەری، وتارێکی سەبارەت بە زەروورەتی داڕشتنەوەی تەکوزیی جیهانی ئێستا و پێویستی بە ڕیفۆڕمی شلگێڕانەوە لە پێکهاتەی سەروەری جیهانی ئاراستە کرد و ڕایگەیاند: لەو ڕێبازەدا گرووپیگەلێکی وەک بریکس و دامودەزگاکانی تری باشووری جیهانی، بەرپرسایەتییەکی تایبەتیان لە ڕێنوێنکردنی بەرەو تەکوزییەکی چەندجەمسەری، دیموکراتیک و دادپەروەرانە لە ئەستۆیە؛ تەکوزییەک کە تێیدا دەنگی هەموو وڵاتان بە تایبەت وڵاتانی ڕوو لە گەشە ببیسترێت.
پزشکیان بە ئاماژە بەوەی کە بریکس لەوڕۆدا نە تەنیا نوێنەری ئابوورییە تازە سەرهەڵداوە و ڕوو لە گەشەکانە، بەڵکوو ئاڵاهەڵگری هیوا بۆ چێکردنی تەکوزییەکی جیهانی دادپەروەرانەتر، یەکسانتر و بەپیتترە، ڕاشیگەیاند: جێهانی ئێمە خەریکی تێپەڕین بە قۆناغیکی پڕ ئاستەنگە. گوشارە تەشەنەدارەکان لە هەڵمەتی زۆرەملێی تاکجەمسەری، سەپاندنی گەمارۆگەلی نایاسایی و کەلێنە کۆمەڵایەتی و ئابوورە پەرەئەستێنەکان، ڕوویەکی دزێۆ و مەترسیداری لە تەکوزیی نوێ داڕشتووە و هاوکات ناکۆکییە ژێئۆپۆلیتیکییەکان و قەیرانی ڕوو لە زیادبوونی گۆڕانکارییە هەرێمییەکان نە تەنیا گەشەی ئابووری، بەڵکوو بنەمای ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیی بەرەوڕووی مەترسی کردووە.
ناوبراو بە هوشداردان لەبارەی هەڕەشەی بەرزبوونەوەی هەڵمەتی تاکجەمسەری و بەئامرازکردنی گەمارۆ و ئاستەنگە ئابوورییەکان بۆ سەر دادپەروەری و سەقامگیری لە تەکوزیی نێودەوڵەتیی هاوچەرخدا، جەختی کرد: لە کەشێکی ئاوادا بریکس دەتوانێ و دەبێ ڕۆڵێکی گرینگ و پێشڕەو لە هەمبەر ئەو ڕەوتە مەترسیدارەدا بگێڕێت. ئەم هاوپەیمانییە چالاک و کاریگەرە، بە پشتبەستن بە فرەچەشنی و هاوڕیزی، دەفرایەتی ئەوەی هەیە کە دەنگێکی یەکە و بەهێزی بۆ بەرگری لە سەروەری نیشتمانی، ڕێزی بەرامبەر و چارەسەریی ناکۆکییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و هاوکاریی چەندجەمسەرانەوە هەبێت.
Your Comment