بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف لە کۆبوونەوەی گشتی مەجلیس سەبارەت بە میکانزیمی پەلەپیتکە وتی: ئەم ڕۆژانە دوژمن بە دروست کردنی کەش بۆ دەسپێکی ڕەوتی جێبەجێ کردنی میکانزیمی پەلەپیتکە هەندێک نیگەرانی بۆ خەڵک هاتووەتە ئاراوە. بەرپرسانی ئێران چەندین جار نایاسایی بوونی بەکارهێنانی ئەو شێوەیەیان شی کردووەتەوە و دیکەی وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان وەکوو ڕووسیا و چینیش بە شێوەی فەرمی لەسەری جەختیان کردووە.
ناوبراو درێژەی دا: ڕوونە کە سێ وڵاتی ئەورووپی بەهۆی بێ کردەوەیی هەمبەر بەڵێنەکانی خۆیان لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی مافی چالاک کردنەوەی میکانزیمی پەلەپیتکەیان نییە و بۆیە بە شێوەی نایاسایی ئەو ڕەوتەیان گرتووەتە پێش بۆیە پێویستە ئێران هەوڵێکی پەشیمان کەرەوە بۆ بردنە سەرەوەی تێچووی ئەو بڕیارە بۆ لایەنی ئەورووپی بدات تا ببێتە هپی گپڕینی بڕیاری دوژمن لە چالاک کردنەوەی ئەو میکانزیمە،ئەو بڕیارەی دەسەلات لە ئەو بارەوە بەزوویی ڕادەگەیێندرێت و جێبەجێ دەبێت.
قاڵیباف وتی: بەڵام ئەوەی کە ئەمڕۆ گرینگتر دیارە، ڕوون کردنەوەی ئەو خاڵەیە کە بە پێچەوانی دروست کردنی کەشی ئاڵۆز لەلایەن دوژمنەوە، سەرەڕای ئەوەی کە بڕیارنامەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سەپاندنی گەمارۆ بەس قاقەزێکن بەڵام لێکەوەتەی کاریگەری لەسەر ئابووری ئێران نابێت.
سەرۆکی مەجلیس وتی: بەزووی بڕیاری ئێران لە وەڵام بە هەوڵی ڕۆژاوا سەبارەت بە میکانزیمی پەلەپیتکە یا هەمان سنەپ بەک جێبەجێ دەکرێت.
News ID 56641
Your Comment