AP ١٤٠٤ خەرمانان ١٠ ١٧:١٦

بەشداری کەسایەتییە هونەریەکانی ئێران لە میوانی گەورەی "ئۆمەتی ئەحمەد" ی سنە

بەشداری کەسایەتییە هونەریەکانی ئێران لە میوانی گەورەی "ئۆمەتی ئەحمەد" ی سنە

جێگری فەرهەنگی ئیدارەی گشتی بانگەشەی ئیسلامی وتی: میوانی گەورەی ئۆمەتی ئەحمەد بۆ سێهەم ساڵی بەردەوام بە بۆنەی ساڵڕۆژی لەدایک بونی حەزرەتی محەمەد لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام جەلیل موختاری نیا ڕایگەیاند: جێژنی ئۆمەتی ئەحمەد، ڕۆژی هەینی لە کاتژمێر 16 بۆ 23 درێژەی دەبێت.

ناوبراو زیادی کرد: ڕێگای بەڕێوەچوونی جێژنەکە، لە گۆرەپانی ئازادی بۆ گۆڕەپانی شۆڕش داڕێژراوە و لە درێژەی ئەو ڕێگایەدا زیاتر لە 130 ژووری فەرهەنگی ، خزمەتگوزاری و میوانداری چالاک دەبن.

هەروەها ڕایگەیاند: لە درێژایی ئەو ڕێگایەدا لانیکەم دوو ستەیجی گەورە لەبەرچاو دەگیردرێت کە یەکێکیان هی منداڵان و تازەلاوان دەبێت و یەکێکیان هی گەورەکانە.

جێگری فەرهەنگی بانگەشەی ئیسلامی وتیشی: لە بەشی گەورەساڵاندا، هونەرمەندانێک وەکوو قودرەتوڵڵا ئیزەدی (مامۆ ڕەشید) و کۆمێدیەنگەلێک وەکوو مەجید ئەفشاری و عەلی کازمی بەرنامەیان دەبێت .

هەروەها لە بەشی منداڵان بەرنامەگەلێکی جۆراوجۆر بە پێشکەشکاری نیما کەرەمی و خاتوو زارع و گرووپی خالە شادوونە بەڕێوە دەچێت و گرووپی سروودی پارێزگا و دەف ژەنی لە سلێمانیەوە لە ئەو بەرنامەیە بەشداری دەکەن.

News ID 56630

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha