بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی سیاسی لە لیبیا ڕایگەیاند کە ئیمارات بە سەرۆکایەتی زەید بن تەحنون ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەو وڵاتە بە هاوکاری لەگەڵ لایەنە بیانییەکانی دیکە بەنیازە سەدان توخمی تیرۆریستی لە عێراق و سوریاوە بگوازێتەوە و لە بنکە سەربازییەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا ڕاهێنانیان پێ بکات بۆ بەکارهێنانیان بۆ دروستکردنی ناسەقامگیری و نائەمنی لە وڵاتانی ناوچەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپەراسیۆنی گواستنەوەی ئەو تیرۆریستانە بە چەند قۆناغێک ئەنجام دەدرێت و سەرەتا ڕەوانەی ئیمارات دەکرێن و دواتر بە ئاسمانی بۆ شاری بنغازی لیبیا. ئەم تیرۆریستانە لە بنکەی ئاسمانی ئەلئەبراق لە ڕۆژهەڵاتی بنغازی جێگیر دەبن.
ئەو سەرچاوەیە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەو توخمانە بۆ دروستکردنی نائەمنی لە وڵاتانی وەک عێراق، سووریا، سودان و وڵاتانی دیکە بەکاردەهێنرێت. لەم دواییانەدا ٥٤ تیرۆریست بە ڕەگەزنامەی عێراقی و ٧٤٣ تیرۆریست بە ڕەگەزنامەی سووری گواستراونەتەوە.
Your Comment