بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پشتبەستن بە ئەلمەعلومە، عەلی تورکی، پەرلەمانتاری عێراق ئاشکرای کرد کە کۆبوونەوەی ئەمنی نهێنی و تایبەت لە ناو بنکەکانی ئەمەریکا بەڕێوە براوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لەو کۆبوونەوانە لە بنکەی ئەلتەنف لە سوریا ئەنجامدراوە.
تورکی ڕایگەیاند کە ئەو کۆبوونەوانە بە ئاشکرا بۆ میدیاکان بڵاونەکراونەتەوە و بەشێک لەوانەی بەشدارییان تێدا کردووە هەندێک وردەکارییان ئاشکرا کردووە.
ڕوونیشی کردەوە: ئەنجامدانی ئەو جۆرە کۆبوونەوانە بە ئامادەبوونی هەندێک لایەنی عێراقی هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە، بەتایبەتی کە لە بنکەکانی ئەمەریکا ئەنجام دەدرێن.
Your Comment