AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ١٥ ١٠:١١

کۆبوونەوەی نهێنی لە بنکەکانی ئەمریکا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی عێراقی

کۆبوونەوەی نهێنی لە بنکەکانی ئەمریکا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی عێراقی

پەرلەمانتارێکی عێراقی لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نهێنی ئەمنی لە بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پشتبەستن بە ئەلمەعلومە، عەلی تورکی، پەرلەمانتاری عێراق ئاشکرای کرد کە کۆبوونەوەی ئەمنی نهێنی و تایبەت لە ناو بنکەکانی ئەمەریکا بەڕێوە براوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لەو کۆبوونەوانە لە بنکەی ئەلتەنف لە سوریا ئەنجامدراوە.

تورکی ڕایگەیاند کە ئەو کۆبوونەوانە بە ئاشکرا بۆ میدیاکان بڵاونەکراونەتەوە و بەشێک لەوانەی بەشدارییان تێدا کردووە هەندێک وردەکارییان ئاشکرا کردووە.

ڕوونیشی کردەوە: ئەنجامدانی ئەو جۆرە کۆبوونەوانە بە ئامادەبوونی هەندێک لایەنی عێراقی هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە، بەتایبەتی کە لە بنکەکانی ئەمەریکا ئەنجام دەدرێن.

News ID 56281

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha